ئه‌حمه‌د ئه‌بودۆح: چین ده‌یه‌وێت مۆدێلی وڵاته‌كه‌ی بۆ جیهان و بگوازێته‌وه

K24 – هەولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌بودۆح توێژه‌ر له ناوه‌ندیی ئیماراتی بۆ سیاسه‌ت له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی پانێلێك له رۆژی دووه‌م و كۆتایی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو به (مێپس 2023)، رایگه‌یاند، چین له‌هه‌وڵدایه وه‌ك زلهێزێك هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربكه‌وێت، چونكه ئه‌مه به‌شێكه له ئامانجی ستراتیژی ئه‌و وڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه نێو سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی، هه‌وڵیش ده‌دات تاكو ساڵی 2030 ببێته وڵاتێكی مۆدێرن و تاكو ساڵی 2049ش ببێته وڵاتێكی زلهێز، ئه‌مه دنیابینی چینه بۆ داهاتوو.
ئه‌بودۆح راشیگه‌یاند، چین سوپا، ئابووری و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌یه، جیا له‌وه‌ش ئابوورییه‌كی باش و خۆشگوزه‌رانی له نێوخۆدا هه‌یه.
گوتیشی: "دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی چین (لینینیزم و سۆشیالیزمه) و ده‌یه‌وێت له جیهاندا پێڕه‌وی بكات، كه به‌سه‌نته‌ركردنی ده‌سه‌ڵاته و له شی جی پینگدا خۆی ده‌نوێنێت، جیا له‌وه‌ش چین ده‌یه‌وێت سیسته‌می لیبراڵ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پێڕه‌و بكات و مۆدێلی وڵاته‌كه‌ی بۆ جیهان بگوازێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌نگی چین له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رزه و هه‌میشه خۆی بۆ ئاڵنگارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌كردووه، كه له داهاتوودا رووده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێكخراوی بریكس و (cso) كه له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه توانیویانه ده‌ستپێشخه‌ری نێوده‌وڵه‌تی باش بكه‌ن، به‌م دواییه چین كۆمه‌ڵێك ده‌ستپێشخه‌ری راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌مه‌ریكا بڵێت، گۆڕانكارییه‌كان قبووڵ بكات.
دوێنێ 20/11/2023، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستپیپێکرد و ئه‌مڕۆ كه كۆتا رۆژی پانیله‌كه بوو به‌رده‌وام بوو.
چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان – دهۆک لە رۆژانی (19-21ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێلی بەڕێوەچوون کە تایبەت بوون بە ئەجێندای چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بریتی بوو لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاری ئەمنی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەکانی کەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئالنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکدەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش چوارەمین کۆڕبەند بەڕێوە چوو و سێ رۆژ بەردەوام بوو.