کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبنییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەوی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 22/11/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 1- 2  ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 2- 3  ) پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى

 زاخۆ:   16 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  20  پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

 سۆران: 14  پلەى سیلیزى