دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاریی مرۆیی رەوانەی غەززە دەکات

بەشێک لەو هاوکارییە مرۆییەی دەزگای خێرخوازی بارزانی رەوانەی غەززە دەکات (وێنە: رێباز سیان - کوردستان24)

K24 - هەولێر

دەزگای خێرخوازی بارزانی 14 تۆن دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی، 2500 سەبەتەی خۆراک، 200 سەبەتەی تەندروستی و 200 کارتۆن جلوبەرگ رەوانەی غەززە دەکات.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-11-2023، مووسا ئەحمەد، بەرپرسی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نەزمی حەزووری، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان؛ رایگەیاند، "دەزگای خێرخوازی بارزانی 14 تۆن دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی، 2500 سەبەتەی خۆراک، 200 سەبەتەی تەندروستی و 200 کارتۆن جلوبەرگ رەوانەی غەززە دەکات".

بەرپرسی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتی، "هاوکارییە مرۆییەکان لەرێگەی فڕۆکەوە دەگەیەندرێنە فڕۆکەخانەی "عەرەب" لە میسر و لەوێوە دەگوازرێنەوە دەروازەی سنووریی رەفەح بۆ ئەوەی ڕادەستی خەڵکی لێقەوماوی غەززە بکرێت".

مووسا ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرۆک بارزانی جەختی لە هاوکاریکردنی خەڵکی غەززە لەئێستادا کردووەتەوە. لە رۆژی 18-10-2023 لەگەڵ کونسوڵی فەڵەستین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەناوخۆی غەززە و ناوچەکانی دیکە کە بەهۆی جەنگەوە زیانیان پێگەیشتووە، لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو خەڵکی لێقەوماو بنێرین".

وەک ئەوەی سەرۆکی دەزگاکە باسی دەکات، "دەزگای خێرخوازی بارزانی نوێنەرایەتی پەیامی میللەتێک بۆ کاری مرۆیی دەکات و لە ماوەی رابردوودا لە رووداوە کارەستبارەکانی ناوچەکەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بوونیان هەبووە و هاوکاری مرۆیی گەیاندووەتەوە خەڵکی لێقەوماو".

لەلایەن خۆیەوە نەزمی حەزووری، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان، گوتی: "زۆر سوپاسی هاوکارییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین. ئەمە شتێکی نوێ و سەیر نییە بۆ ئێمە، گەلی کورد بەردەوام دەستی هاوکاری و مرۆیی بۆ خەڵکی فەڵەستین درێژکردووە."

بە گوتەی حەزووری، "بەهۆی شەڕی غەززەوە هەزاران هاووڵاتیی سڤیل کوژراون، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و دەیان هەزار کەس ئاوارەبوون. ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن فەڵەستینی بەدەست بێ ئاوی و خواردنەوە دەناڵێنن و لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و پێدوایستییەکانی رۆژانە بێبەشن".

زیاتر لە 50 رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژران و هەزارانی دیکەش بریندارن. هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە دەستگیرکراون.

ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە شەش هەفتەیە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 13 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.

هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 07ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و 21 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.