سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی دەکات

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیکردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بگێڕێت
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی دەکات
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی دەکات

K24 - هەولێر

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 22-11-2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی بە سەرۆکایەتیى مارشاڵ سامى سيمپسن، گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا كرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى ئەمنی و سەربازیى دوولایەنە کرا.

تەوەرێکی کۆبوونەوەكه‌ تایبەت بوو بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریى ناوچەکە و دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ و پێکدادانی سەربازی.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە پاراستن و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی یاسایی و دەستووریى هەرێم و پتەوکردنی سیستەمی فیدرالی عێراق کردەوە.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بگێڕێت.

675
67665
675
675
68765
786
678