"یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كان په‌یوه‌ندی به ریال مه‌رید ده‌كات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یه‌كێك له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی ئه‌ڵمانیا گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی سكای ئه‌ڵمانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: "ریال مه‌درید له رفاندنی یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی ئه‌ڵمانیا نزیك بۆته‌وه." له‌گه‌ڵ ئه‌م ناونیشانه وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جۆلیان دراكسله‌ری ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگی ئه‌ڵمانیای داناوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چوونی ئه‌م یاریزانه قه‌ڵای سپی مه‌درید.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دراكسله‌ری ته‌مه‌ن 22 ساڵ، داوای ڕۆیشتنی له یانه‌كه‌ی كردووه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیشی بۆ وڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی ریال مه‌درید راسپاردووه، هه‌ڵبه‌ت ئاره‌زووی خۆشی بۆ یاریكردن له ریزه‌كانی یانه شاهانه ده‌ربڕیوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا، زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه كڕینی دراكسله‌ر هێزێكی گه‌وره به هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه ده‌به‌خشێت.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت هه‌ندێك گفتووگۆیه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م یاریزانه كراوه، كه گه‌شبینی به هاتنی ئه‌م یاریزانه بۆ سانتیاگۆ ده‌به‌خشێت، هه‌ڵبه‌ت رۆژنامه‌ی ماركای هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زێدان داوای له پێرێزی سه‌رۆك كردووه په‌له له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بكه‌ن.
دراكسله‌ر له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا رۆڵێكی كاریگه‌ری له پێكهاته‌ی مانشافته‌كانی ئه‌ڵمانیا هه‌بوو، له ئێستادا چه‌ندان یانه چاویان له كڕینی ئه‌م یاریزانه بڕێوه، پێشتریش یانه‌كانی بایرن میونشن، مانچێسته‌ر سیتی و ئارسێناڵ خواستی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه پیشاندا بوو.