سوپای ئیسرائیل بەڕێوەبەر و پزیشکانی نەخۆشخانەی شیفا له غه‌ززه ده‌ستگیر دەکات
K24 – هەولێر
سوپای ئیسرائیل بەڕێوەبەر، پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شیفای لە غەززە دەستگیرکردن.
خالید ئه‌بو سه‌مره، پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له غه‌ززه رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د ئه‌بوسه‌لیمه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له‌گه‌ڵ چەند كارمه‌ند و پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیر كران.
پێشتر ئیسرائیل داوای كردبوو له 18ی نۆڤه‌مبه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كه چۆڵ نه‌كرا و دواتر سوپای ئیسرائیل هه‌ڵیكوتایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه.
پێشتر گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، كه نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له غه‌ززه لەلایەن حەماسەوە بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازیی به‌كار ده‌هێنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ میسر و ئەمەریکا سەرکەوتوو بوونە لە رێککەوتن بۆ ئاگربەستی شەڕی، بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس دەست پێ‌بکات و ئاگربەستەکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە لە 7ـی ئۆکتۆبەر ئەنجامیدا، بەگوێرەی ئاماری دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە هێرشەکەدا هەزار و 200 کەس کوژراون کە زۆرینەیان خەڵکی سڤیل بوون. هەروەها لەهێرشەکەی ئیسرائیلیش نزیکەی 13 هەزار هاووڵاتی سڤلی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە 30 هەزار کەسیش بریندار بوون.
ئا: لاڤین عومەر