کتێبی "چەند بابەتێکی مێژوویی" بڵاو دەکرێتەوە
K24 - هەولێر
کتێبی "چەند بابەتێکی مێژوویی" لە دوو توێی 300 لاپەڕەی و لە چەند باسێکی مێژووی پێکدێت.
بەڕێز عەباس، نووسەری کتێبەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ناوەڕۆکی کتێبەکە لە چەند باسێکی جیاواز پێکهاتووە، بەڵام هەموویان لە چوارچێوەی بابەتی مێژوودان وەک "دیدگا و روانگە جیاوازەکان بۆ چەمکی مێژوو، تێڕوانینی کورد بۆ مێژوو، ناسیۆنالیزم و سەرەتای سەرهەڵدانی لای کورد، بیری نەتەوەیی کورد لە سەدەی نۆزدەدا، کوردەکانی سوریا، یادداشتنووسین لای ئافرەتی کورد، ئایدیۆلۆژیا و کاریگەییە نەرێنییەکانی لەسەر کورد، کورد چۆن لە خۆی دەڕوانێ؟ لەگەڵ چەند باس و بابەتێکی تر.
کتێبەکە لە لایەن دکتۆر جەعفەر عەلی پسپۆڕی مێژوو پێشەکی بۆ نووسراوە.
ساڵی 2022 کتێبی یەکەم کتێبی بەناونیشانی (المؤرخون الكرد في العراق 1921-1958 لە هەمان کاتدا نامەی ماستەرەکەیەتی بڵاوبووەتەوە، دووەمین کتێب ساڵی 2023 بە ناونیشانی (مەدرەسە مەحبەسەیە) بڵاوبوویەوە، ئەمەیش سێیەمین کتێبی نووسەرە، بە ناونیشانی (چەند بابەتێکی مێژوویی) کە بڵاو دەبێتەوە.
ئا: لاڤین عومەر