ناوی فه‌ڵه‌ستین له شانۆی ئۆتێلۆی شكسپیردا
K24 - هەولێر
شاعیر و نووسه‌ری ئینگلیز شكسپیر به‌ر له چوار سه‌ده و له شانۆیه‌كدا به ئاشكرا و راشكاوانه ناوی فه‌ڵه‌ستینی هێناوه و به‌شێك له گفتوگۆی ناو شانۆیه‌كه‌ی تایبه‌ت كردووه به‌و باسه‌ی له‌نێوان چه‌ند كاراكته‌رێكدا هه‌یه.
شكسپیر له ده‌قی شانۆی ئۆتێلۆ "Othello"ـدا كه له له ساڵی 1603ـی زایینی نووسیویه‌تی، ده‌ڵێت: "خاتوو ڤێنیزیا ده‌ناسم، كه به پێخاوسی و له پێناو ده‌ستلێدانێك هه‌نگاو به‌ره‌و فه‌ڵه‌ستین ده‌نێت."
ئه‌م شانۆیه كه شانۆیه‌كی تراژیدییه، له پێنج به‌ش پێكدێت و سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌ت قسه ده‌كات و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ململانێی نێوان چاكه و خراپه، كه ئۆتێلۆ گوزارشت له چاكه ده‌كات هه‌روه‌ها یاگۆ رۆڵی خراپه ده‌گێڕێت. له‌و شانۆیه‌دا گفتوگۆیه‌كی ورد هه‌یه له‌باره‌ی دڵپیسی و غیره‌كردن و ناپاكی.
وا داده‌نرێت ناوه‌ڕۆكی ئه‌م شانۆیه له چیڕۆكی "مانگی زه‌مانه و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی" له گێڕانه‌وه‌كانی هه‌زار و یه‌كشه‌وه، وه‌رگیرابێت.
ئه‌م شانۆیه له سه‌ره‌تادا باس له شاری ڤێنیزیای ئیتاڵی ده‌كات و گێڕانه‌وه‌كان تایبه‌تن به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌شتیگه‌لی شاری ڤێنیزیا له‌گه‌ڵ كه‌شتیگه‌لی عوسمانی له به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و نزیك له دوورگه‌ی قوبرس، كه له‌وێدا ڤێنیزییه‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئۆتێلۆ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی پۆڵایین و خاوه‌ن ئه‌زموونی سه‌ربازی بۆ كۆتاییهێنان به ئاڵۆزی و ململانێكان، له‌م نێوه‌نده‌دا ئۆتێلۆ خۆی ئاماده ده‌كات و له‌گه‌ڵ سوپاكه‌ی رێگه ده‌گرن و هه‌نگاو ده‌نێن و هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه رووداوه‌كانی ناو شانۆكه ده‌گه‌نه دوورگه‌ی قوبرس.
به‌شێك له نووسه‌رانی ئینگلیز له چه‌ند رۆژی رابردوودا نه‌یاره‌تی خۆیان بۆ جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ربڕی و دژی جه‌نگی ناو غه‌ززه هه‌ڵوێستیان نیشان دا، دكتۆره رایلی وه‌ك نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا سه‌رنجی بۆ ئه‌و دێڕه‌ی شانۆی ئۆتێلۆ راكێشاوه كه شكسپیر ده‌ڵێت: "خاتوو ڤێنیزیا ده‌ناسم، كه به پێخاوسی و له پێناو ده‌ستلێدانێك هه‌نگاو به‌ره‌و فه‌ڵه‌ستین ده‌نێت."
رایلی ده‌ڵێت، ناوهێنانی فه‌ڵه‌ستین له شانۆكه‌ی شكسپیردا، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی مێژووی گه‌لێك كه گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه و له‌سه‌ر خاكێكی پیرۆز كه پێی ده‌گوترێت فه‌ڵه‌ستین. به‌مه‌ش پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵێن له مێژوودا خاكێك نه‌بووه ناوی فه‌ڵه‌ستین بێت و هی گه‌له‌كه‌ی بێت.