قه‌ته‌ر: ئاگربه‌ستی ئیسرائیل و حه‌ماس كاتژمێر حه‌وتی سبه‌ی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی هه‌ینی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هاوكات ده‌ڵێت لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان وه‌رگرتووه كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیل و حه‌ماس ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی تشرینی دووه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، كاتژمێر 7ـی به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و كاتژمێری چواری ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش، وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می گیراو و بارمته ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان 13 ئافره‌ت و منداڵن و له به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌كێكیشیان سێ ئافره‌ت و منداڵی فه‌ڵه‌ستینی ئازاد ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر خوازیاره ئاگربه‌سته‌كه وه‌ك خۆی و بێكێشه جێبه‌جێ بكرێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند قۆناغێك له‌خۆبگرێت و دواتر كۆتایی به جه‌نگه‌كه بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشه‌ممه وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ میسر و ئەمەریکا سەرکەوتوو بوونە لە رێککەوتن بۆ ئاگربەستی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس.
دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە لە 7ـی ئۆکتۆبەر ئەنجامی دا، بەگوێرەی ئاماری دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە هێرشەکەدا هەزار و 200 کەس کوژراون کە زۆرینەیان خەڵکی سڤیل بوون. هەروەها لەهێرشه‌كانی ئیسرائیلیش بۆ سه‌ر غه‌ززه، نزیکەی 13 هەزار هاووڵاتی سڤلی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە 30 هەزار کەسیش بریندار بوون.