بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان دەستپێدەکات

بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان
بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان

K24 - هەولێر:

ئێستا لە شاشە و سۆشیال میدیای کوردستان24، یەکەم بەرنامەی "ئێکس لەگەڵ کۆڤان" بە میوانداریی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد و د. ئیدریس کاریتانی پێشکەش دەکرێت.

بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بەرنامەیەکی وەرزی نوێی کوردستان24ـە کە بەرنامەیەکی گفتوگۆئامێزی ئاراستە و بیروبۆچوونە جیاوازەکانە و لەلایەن رۆژنامەنووس کۆڤان عزەتەوە پێشکەش دەکرێت.

ئەم بەرنامەیە هەموو رۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر 9:00ـی شەو لە شاشە و پلاتفۆڕمەکانی دامەزراوەی کوردستان24 بڵاودەکرێتەوە و هەر بەرنامەی باس لە بابەتێکی گرنگ و گەرماوگەرمی رۆژ دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی دەبێت و نابێتی ئەو پرسانە دەداتەوە کە لای هاووڵاتییان جێگەی پرسیار و وردبوونەوەیە.

یەکەم بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بە میوانداریی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد و د. ئیدریس کاریتانی پێشکەش دەکرێت کە باس لە دۆخی غەززە و هاوکاریکردن و پشتیوانی فەڵەستینییەکان دەکات لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە لەلایەن موسوڵمانان و گرووپە ئیسلامییەکانی وڵاتانی دیکەوە.