دادگای كۆریای باشوور فه‌رمان به ژاپۆن ده‌كات قه‌ره‌بووی قوربانیانی كۆیلایه‌تی سێكسی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه
K24 - هەولێر:
دادگای كۆریای باشوور دوای هه‌شت ده‌یه له كۆتاییهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، فه‌رمانی به ژاپۆن كرد به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی كۆری به‌هۆكاری ناچاركردنیان به كۆیلایه‌تی سێكسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربازانی ژاپۆنی له ماوه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 23ـی تشرینی دووه‌می 2023) دادگای كۆریای باشوور دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی, فه‌رمانی به حكومه‌تی ژاپۆن كرد قه‌ره‌بووی ماددی 16 ئافره‌تی كۆری بكاته‌وه، كه له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربازانی سوپای ژاپۆنی ناچار به "كۆیلایه‌تی سێكسی" كراون و هه‌ر یه‌كێكیان به ناچاری له قه‌به‌ڵ 70 سه‌ربازی ژاپۆنی كراون.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای كۆریا، بڕیارێكی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، كه داواكاری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ره‌ت كردبووه‌وه، كه پێیان ده‌گوترێت "ئافره‌تانی موتعه"، دوای ناچاركردنیان به له‌شفرۆشی له ماڵه‌كانی سه‌ر به سوپای ژاپۆنی له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
دادگای سه‌ره‌تایی سیۆل له 21ـی نیسانی 2021 داواكارییه‌كی له‌م شێوه‌ی ئه‌و 16 ئافره‌ته ره‌ت كرده‌وه، كه هه‌ندێكیان له ژیاندا نه‌ماون و له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كانیانه‌وه داواكارییان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش به دادگاكه كردبوو. پاساوی دادگای سه‌ره‌تایی سیۆل په‌یوه‌ست بوو به پرسی "پارێزبه‌ندی سه‌روه‌ری ژاپۆن و پێی وایه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه په‌سند بكات، ره‌نگه ببێته هۆی هه‌ڵچوونی گرژی دیپلۆماسی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
به‌ڵام دادگای باڵای سیۆل پاساوه‌كانی دادگا سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و رایگه‌یاندووه، بۆ بابه‌تێك و ره‌فتارێكی نایاسایی، نابێت س"پارێزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌ری" له‌به‌رچاو بگیرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانی كردووه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌و 16 ئافره‌ته‌ی سكاڵایان پێشكه‌ش كردووه، كه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان بڕی 141 هه‌زار یۆرۆی داناوه.