ئانچیلۆتی رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه
بڕیاره له یارییه‌كانی جامی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و بایرن میونشنی ئەڵمانیا رووبەرووی یەکتری ببنەوە.
یارییه‌كه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و بەکاتی باشوری کوردستان لە یاریگای مێتلایف ستادیۆمی شاری نیوجێرسی ئەمریکا ھەردوو یانەی ریال مەدرید و بایرن میونشن لە جامی پاڵەوانان رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.
کارلۆ ئانچێلۆتی و زینەدین زیدان ھەردوو ھاوکار و راھێنەری وەرزەکانی رابردووی ریال مەدرید بۆ جاری یەکەم لە دوو یانەی جیاواز رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.
چاڤی ئالۆنسۆ، ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی یانه‌ی بایرن میونشن كه پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، له باره‌ی ئه‌م یارییه‌وه ده‌ڵێت: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید تام و چێژێكی خۆشی هه‌یه، چونكه له به‌رامبه‌ر تیپێكی نایاب یاریی ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌ده‌م باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م.
بڕیاره له دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م یارییه هه‌ر له هه‌مان پاڵه‌وانییه‌تیی، له كات 4:00ـی به‌ره‌به‌یان یانه‌كانی میلان و چێڵسی به‌یه‌ك بگه‌ن.