شێروان عه‌وڵا: كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خوێنده‌واری و رۆشنبیری
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌زگا و خانه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه هه‌ماهه‌نگه، ده‌شڵێت كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌بوونی خوێنه‌ر له كوردستان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی تشرینی دووه‌می 2023) شێروان عه‌وڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌زگاكان و خانه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه و هاووڵاتییانیش به‌گشتی به‌شدارییه‌كی ئاستبه‌رزیان له پێشنگای كتێب كردووه، روونیشیكرده‌وه، هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ خانه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه و كتێبفرۆشه‌كانیش به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان كار ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هه‌یه و مۆڵه‌تپێدراون.
شێروان عه‌وڵا باسی له‌وه‌ش كرد، هیچ كتێبی خانه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له پێشانگه‌كه‌دا نمایش نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت یان ژماره‌ی سپاردنی نه‌بووبێت، به‌ڵكوو هه‌ر یه‌كێك له كتێبه‌كان ژماره‌یه‌كی سپاردنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی رێگه‌پێدراو و مۆڵه‌تپێدراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری زیاتر گوتی، بوونی ئه‌و جۆره پێشانگایانه و به‌شداری به‌رچاوی خه‌ڵك، به‌ڵگه له‌سه‌ر هه‌بوونی خوێنه‌ری كورد، كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه و گوزارشت له رۆشنبیری ده‌كات.
رۆژی پێنجشەممە 23/11/2023، پێنجەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، بە بەشداری زیاتر لە 200 ناوەندی چاپ و بڵاوکراوەی ناوخۆیی و بیانی ده‌ستیپێكرد.
پێشانگاکە ماوەی 10 رۆژ لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، جگە لە ناوەندی چاپ و بڵاوکراوەی ناوخۆ، ژمارەیەکی بەرچاو لە 20 وڵاتی دیکە بەشداریان کردووە. ئەو کتێبانە لە پێشانگاکەدا هەن بە گشتی هەموو بوارەکان لەخۆ دەگرێت، رۆشنبیری، ئایینی، فەلسەفە، کۆمەڵایەتی، هونەری، زانستی، شیعر، سیاسی، ئەدەب، چیرۆک و رۆمان، مێژوو.