سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك تۆمه‌تباره به ده‌ستدێری سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێك به‌ر له سی ساڵ، كه ئه‌و كات ناوبراو پۆلیس بووه.
هه‌ر یه‌ك له رۆژنامه‌كانی زه ماسینجه‌ر و نیویۆرك پۆست بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی گوته‌ی سكاڵاكارێك، ئێریك ئادا‌مز، سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك به‌ر له سی ساڵ و له ساڵی 1993 كه ئه‌و كات پۆلیس بووه، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر سكاڵاكاره‌كه.
هه‌ردوو رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌كانی سكاڵاكاره‌كه له سێ لاپه‌ڕه پێكهاتوون، له‌لای خۆیه‌وه ئادا‌مز ره‌تیكردووه‌ته‌وه هه‌رگیز "ئازاری كه‌سی دابێت".
هاوكات گوته‌بێژی ئادا‌مز جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك هه‌رگیز ئه‌و ئافره‌ته‌ی نه‌ناسیوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كدیشیان بینیبێت، ئادا‌مز نایته‌وه بیری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئادا‌مز ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه ئازاری جه‌سته‌یی ئه‌و ئافره‌ته سكاڵاكاره‌ی دابێت.
سكاڵاكار كه تا ئێستا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، داوا له دادگا ده‌كات سزای ئادا‌مز بدات و به پێنج ملیۆن دینار قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
رۆژی 11ـی ئه‌م مانگه، ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدڕاڵی ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌له‌فۆن و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆركدا گرت به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك، كه ماوه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا به سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه هه‌ڵبژێردرا.
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدڕاڵی (ئێف بی ئای) له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا ئامانجیه‌تی به‌و راستییانه بگات، كه ئادا‌مز، سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2021ـدا تا چه‌ند په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا و هاووڵاتییانی توركه‌وه هه‌بوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاخۆ مۆباله‌كه‌ی و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی دیكه‌ی به‌كارهێناوه و سوودی لێ بینیوه؟
له‌وباره‌یه‌وه بۆید جۆنسیۆن، پارێزه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدڕاڵی دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ جۆنسۆن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بوونه و جۆنسۆن ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی داونه‌ته‌وه و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی پێداون.
بۆید جۆنسیۆن روونیشكردووه‌ته‌وه، ئادا‌مز تا ئێستا هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئێف بی ئای هه‌ماهه‌نگه و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاوكارییان ده‌كات.
ئێف بی ئای هه‌روه‌ها ماڵی باریانا ساگز، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئادامزی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان پشكنی بوو و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی و به‌ندێك كاغه‌زی پته‌ودا گرتبوو كه له‌سه‌ری نووسرابوو "ئێریك ئادا‌مز".
ئادا‌مز دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێف بی ئای رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بووه‌وه، ده‌ستبه‌جێ واشنتۆنی به‌جێهێشت كه بڕیار وابوو له كۆشكی سپی چاوی به ئه‌ندامانی كۆشكی سپی و كۆنگرێس بكه‌وێت و سه‌باره‌ت به لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ نیویۆرك گفتوگۆ بكه‌ن.