شه‌ڕی پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی و یۆرگین كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی و یۆرگین كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول

مانچێستەر سیتی لە یاریی لوتکەی گەڕی سێزدەی پرێمەرلیگ و لە یاریگه‌ی خۆی پێشوازی لە لیڤەرپوول دەکات، مان سیتی دوایینجار لە ساڵی 2015 لە یاریگای خۆی بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕاوە. بۆ ئەم یارییە کۆمەڵێک یاریزانی ئەو یانەیە کە لە رابردوو پێکانیان هەبوو، دەگەڕێنەوە و بەشداری یاریی یانەکەیان دەکەن.

ئێواره‌ی شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 15:30 مانچێستەر سیتی لە یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداریی لیڤەرپوول دەکات.

مانچێستەر سیتی لە دوایین یاریی خۆی، پێش وەستانی خولەکان بەرامبەر چێڵسی یەکسانبوو دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا، هەر ئەمەش وایکرد رکابەرەکانی بە تایبەت لیڤەرپوول زیاتر لێ نزیک ببەنەوە، بۆیە بێجگە لە بردنەوەیان لەم یارییە، رەنگە ستیزن پێشەنگایەتی خولەکە لەدەست بدات.

مانچێستەر سیتی لە دوایین یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول یارییەکەی بردەوە، بەڵام ستیزن لەوەتەی ساڵی 1937 لە پرێمەرلیگ نەیتوانیوە دوو یاریی لەسەر یەک، بەرامبەر لیڤەرپوول بردنەوە بەدەست بێنێت.

ئێرلینگ هالاند گۆڵکاری نەرویجی مان سیتی، لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو، بۆیە گومانێک هەبوو ئەو یاریزانە بەشداری ئەو یارییە نەکات، هالاند ئەم وەرزە بە تۆمار کردنی 13 گۆڵ و بە جیاوازی سێ گۆڵ لەگەڵ محەمەد سەڵاح، پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە.

گواردیۆلا: كڵۆپ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر من هه‌بووه‌

پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی پێش یارییه‌كه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند ئەگەر بارودۆخی یانەکەیان خراپیش بێت، لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت، ده‌شڵێت: بڕوام بە خۆم هەیە، چانسی مانه‌وه‌ی من له‌گه‌ڵ مان سیتی زیاتره‌ له‌گه‌ڵ بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زین نه‌ك نازناوی چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه‌.

گواردیۆلا گوتیشی: یۆرگێن کلۆپ کاریگەری زۆری لەسەر من هەبوو، ئەو وایکرد ببم بە راهێنەرێکی باشتر. مان سیتی لە ماوەی 20 یان 30 ساڵی ڕابردوودا لە هەمان ئاستی لیڤەرپوولدا نەبووە. لە دەیەی ڕابردوودا باشترین ڕکابەرمان بوون، ئەوە ڕاستییەکە، ئێمە هێشتا لە ئاستی ساڵانی ڕابردووداین و ئەوە گەورەترین پێداهەڵگوتنە.

لیڤەرپوول گەڕی رابردوو بە بردنەوەی بەرامبەر برێنتفۆرد، خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندی و لە دوای مان سیتی پێشەنگ دێت، ئەو دوو یانەیە سێیەمجارە لە مێژووی پرێمەرلیگ، وەکو پێشەنگ و دووەمی خولەکە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

لە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولیش لە ماوەی رابردوو کۆمەڵێک یاریزانی پێکانیان هەبوو، بەڵام بۆ ئەم یارییە چوار یاریزان دەگەڕێنەوە و بەشداری یارییەکە دەکەن، ئەوانیش بریتین لە ئیبراهیم کۆناتێ، کۆرتیس جۆنز، جۆ گۆمێز و رایان.