یادی 154 ساڵەی بەقەزابوونی هەڵەبجە کرایەوە

kurdistan24.net

K24 – هەڵەبجە:

رۆژی هەینی (24ـی تشرینی دووەمی 2023)، 154 ساڵ بەسەر بەقەزابوونی هەڵەبجە تێپەڕدەبێت و پارێزگاری هەڵەبجەش 24ـی ئەم مانگەی هەموو ساڵێکی، وەک رۆژی هەڵەبجە ناساندووە.

لە بۆنەیەشدا، چەندین چالاکی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوون و وابڕیاریشە بۆ ساڵانی داهاتوو چالاکییەکان فراوانتر بکرێن. ئەڤین عەتا رووماڵی ئەم رۆژەی لە هەڵەبجە کرد و بەمشێوەیە باسی دەکات.