ئەمەریکا لەژێر هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکە دەکشێتەوە؟
K24 – هەولێر:
2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق هه‌ن و پسپۆرانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز ئاماده نابێت له‌به‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران، ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه هه‌ڵبگرێت و بگره ئه‌وان پێیان وایه، ئه‌مه‌ریكا پێگه‌كانی له ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی كوشنده‌ش وه‌ڵامی ئه‌و گرووپانه ده‌داته‌وه، له په‌یامه‌كه‌ی سودانیشدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ته‌نها سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووه، به‌ڵكو گرووپه چه‌كداره‌كانیش به له‌یاسا ده‌رچوو وه‌سف ده‌كات.
له چه‌ندكاتژمێری رابردوودا چوار هێرش له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی موقاوه‌مه كراونه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق و سووریا، به‌مه‌ش له ناوه‌ڕاستی 17ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا، 73 هێرش له‌و دوو وڵاته كراوه‌نه‌ته سه‌ر هێزەکانی هاوپەیمانان. به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، به ژماره‌یه‌ك هێرش بۆ سه‌ر دوو دامه‌زراوه، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه و هەشت چه‌كداری حزبوڵڵای عێراقیش تێیدا كوژراون.
هه‌رچه‌ند سوودانی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكای سه‌ركۆنه كردووه و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵات ناویبردوون، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا رایگه‌یاندووه، حكومه‌ت تاكه لایه‌نه كه وێنه و نه‌خشه‌ی سیاسی و ده‌ستووریی وڵات ده‌كێشێت و پارێزگاری له ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات.
سوودانی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر چالاكییه‌كی چه‌كداری له ده‌ره‌وه‌ی دامەزراوه‌ی سه‌ربازی به كارێكی له‌یاسا ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێت و ئاسیش و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیی، هه‌ر چه‌كدارێكیش به‌م بنه‌مایه‌وه پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا له دژی وڵات كارده‌كات.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه سوودانی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ته‌نیا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌و كارانه‌ش به له‌یاسا ده‌رچوو ده‌زانێت، كه گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ستپێشخه‌ری تێیدا ده‌كه‌ن و هێرشی سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، بۆیه چاودێران به دووری ده‌زانن كه ئه‌و زنجیره هێرشانه ببنه هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كه تێیدا به ده‌یان سه‌باز و كارمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی به سووكی بریندار بوونه، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌كات بوونی خۆ له ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات، به‌تایبه‌ت كه له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق له‌و وڵاته‌یه.
چاودێرانی دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق ئەوەیان خستووەتەڕوو، ئه‌و هێرشانه ئاسایشی عێراق ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جددی و هه‌یبه‌تی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ق ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته عێراق كاری ئه‌و گرووپانه سنووردار بكات، به‌وه‌ی كه زیان به نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و نابێت عێراق له‌بری ئه‌جێندای ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار له پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببات، به‌تایبه‌ت كه ناتواندرێت كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین به توندوتیژی و كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێی جه‌نگ له ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌مه‌ریكا به توندی وڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌داته‌وه، كه ده‌كرێنه سه‌ر بنكه‌كانیان.
لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە (22ـی تشرینی دووەمی 2023) هێزەکانیان لە دوو هێرشی جیادا "دوو پێگەی میلیشیاکانیان لە عێراق" بۆردومانکردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا باسی لەوەشکردووە، هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو گرووپە چەکدارانە، وەڵامدانەوەی راستەوخۆیە بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر بنکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان "لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە"، لەنێویشیاندا ئەو هێرشەی 21ی ئەم مانگە بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی کورت مەوادا کرایە سەریان.
لەگەڵ بەردەوامی هۆشدارییەکانی ئەمەریکا، بەڵام هێشتا هێرشەکان هەر بەردەوامن تا ئێستا زیاتر لە 70 جار هێرش کراوەتە سەر بنکە و پێگەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا.
بنكه‌ی سەربازی عەین ئەسەد، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سەربازییە لە عێراق. 64 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غداوە دووره، له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافی درووستیكردووه، 39 ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌ی پته‌وی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه، له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران‌دا چالاكترین بنكه‌ی ئاسمانی عێراق بووه.