کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 25/11/2023، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن بە تایبەتی لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری.

کەشناسی رایگەیاندووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 18

سلێمانی : 18

دهۆک : 16

کەرکوک: 19

هەڵەبجە : 18

زاخۆ : 17

سۆران : 15

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان: 23