رووسیا 15 تۆن هاوکاری مرۆیی رەوانەی غەززە کرد
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی فریاکەوتنی رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی دیکەی هاوکارییە مرۆییەکان لە مۆسکۆ رەوانەی میسر کرا بۆ دانیشتووانی غەززە، کە 15 تۆن خواردنی منداڵان و پێداویستییەکانی تەندروستی تێدابووە.
وەزارەتی فریاکەوتنی رووسیا لە پلاتفۆڕمی تێلێگرام رایگەیاند، وەزارەت کاروانێکی دیکەی هاوکارییە مرۆییەکانی بە فڕۆکەی ئێڵ 76، رەوانەی کەرتی غەززە کرد، کە 15 تۆن هاوکاری تێدابوو.
راشیگەیاند: هاوکارییەکان پێکدێت لە خواردنی منداڵان و پێداویستی پاککەرەوەی تەندروستی و بەتانی و کیسی خەوتن.
ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی جۆکۆفسکی دەوورووبەری مۆسکۆ فڕیووە بۆ فڕۆکەخانەی عریش لە میسر، لەوێ هاوکارییەکان رادەستی خاچی سووری میسری دەکات و ئەوانیش دەگوازنەوە بۆ دانیشتووانی غەززە.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 1200 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له ههزاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو حەماسەوە دهستبهسهر كراون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.