جۆن بۆڵتن: حه‌ماس سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا تۆماركرد
K24 – هەولێر:
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا جۆن بۆڵتن رایده‌گه‌یه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا تۆماركرد.
له‌میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتارێك له رۆژنامه‌ی ته‌لگرافی به‌ریتانی، جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا نووسیوویه‌تی: "راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه بۆ حه‌ماس ده‌ستكه‌وت بوو". گوتیشی: حه‌ماس سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا تۆماركرد.
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "رزگاركردنی بارمته‌كانی لای حه‌ماس جێگای ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام ده‌كرا به رێگه‌ی دروست ئه‌نجام درابا".
بۆڵتن روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا روون نییه ئاگربه‌ستی مرۆیی پێشهاتێكی نه‌رێنی دروست ده‌كات بۆ ئیسرائیل یاخوود نا، به‌ڵام لاوازی توانای ئیسرائیلی ده‌رخست بۆ له‌ناوبردنی حه‌ماس وه‌ك هێزێكی "تیرۆریستی".
به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دروستیش به‌ڕێوه‌بچێت، ئاگربه‌سته‌كه پڕه له كه‌موكوڕی كووشنده.
گوتیشی: "ئاگربه‌سته‌كه چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت، ئیسرائیل خۆی بۆ خولێكی دیكه‌ی شه‌ڕ ئاماده ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاگربه‌سته‌كه به‌شێكیشه له گه‌یاندنی هێز و چه‌كی زیاتر و گۆڕینی شوێنی سه‌ربازان".
ده‌شڵێت: "حه‌ماس سوودمه‌ندی گه‌وره‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌یه، به‌م دواییه فشارێكی زۆری سه‌ربازی ئیسرائیلی له‌سه‌ر بوو، به‌هۆی وه‌ستانی شه‌ڕ، حه‌ماس چه‌كدارانی له‌و دۆخه قورسه ده‌رهێنا".
پێشتریش بۆڵتن رایگه‌یاندبوو، ئیسرائیل بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ده‌بات. گوتبوشی: "پێویسته ئابووری غه‌ززه بخرێته‌وه سه‌ر میسر". هاوكات راشیگه‌یاندبوو، ئیسرائیل رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێناهێڵێت.
بۆڵتن بۆ سكای نیوزی به‌ریتانی رایگه‌یاندبوو، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس زیانی زۆری به دانیشتوانی غه‌ززه گه‌یاندووه و ئه‌وان به‌بێ رێنمایی ئێران هه‌نگاو نانێن.
باسی له‌وه‌شكردبوو، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئه‌و راستییه ئێران له پشتی هێرشه‌كانی حه‌ماسه، ئه‌وا به‌ناچاری ده‌بێت سیاسه‌تی كرانه‌وه به‌رامبه‌ر تاران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئاشكراشیكردبوو، ئیسرائیل غه‌ززه وێران ده‌كات، دواتر ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین ئیداره‌دانی ئه‌و شاره وه‌رده‌گرێت و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی میسر ئابووریی غه‌ززه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له هه‌زاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.