بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لەنێوان سوید، فینلەند و نەروێژ لە زستاندا زیاددەکات
K24-هەولێر
سەرۆکی یەکەی تاوانی گومرگیی باکوور لە سوید ئاشکرای دەکات، لە وەرزی زستاندا بهستانی ئاوهكان و دابهزینی پلهكانی گهرما، رێگای گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لەنێوان سوید، فینلەند و نەروێژ زیاددەکات و بنکە گومرگییەکان ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.
فریدریک لەیر هۆڵد سەرۆکی یەکەی تاوانی گومرگی باکووری سوید بۆ تەلەڤزیۆنێکی وڵاتەکەی ئاشکرایکردووە، بە درێژایی سنوورەکان بۆ فینلەند و نەروێژ، دەروازە و جێگەی زۆر هەن بۆ پەڕینەوەی تاوانبارانی گرووپەکانی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر، گوتیشی : "زستان دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ گومرگەکان و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، چونکە ئەو کاتە جێگە و شوێنی پەڕینەوە زیاتر دەبن کاتێک ئاوی نێوان وڵاتەکان دەیبەستێت". هۆڵد پێی وابوو بەهۆی ئەو سەرماو سۆڵەوە رێگەی نوێ بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دروستدەبێت، کە بە ئۆتۆمبێلی سکۆتەری سەر بەفر لە سنوورەکان ماددەکان بپەڕێننەوە.
رادیۆی کوردی سوید لهمبارهیهوه بڵاویکردەوە، تاوانبارانی گروپەکانی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لەو دەروازە سنوورییانەی بێ پاسەوانن، لە باکووری سوید، ماددەی هۆشبەر دەگوازنەوە فینلەند و نەروێژ .
رادیۆکە ئاشکرایکردووە، چەندین لێکۆڵینەوە دەریدەخەن لە باکووری سوێد رێگای بەرفراوان بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر هەیە، ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت، بە هێمای تاقم و باندەکان نیشانە کراون.
ئهوهشی خستووهتهڕوو، لەمساڵدا دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لەلایەن بنکەکانی گومرگ لە باکووری سوید بووهته هۆی سزادانی 29 حاڵەتی تاوانی قورس، ئەوەش نزیکەی سێ ئەوەندەی پێنچ ساڵ لەمەوبەر دەکات، بەڵام سنوورەکانی سوید دوور و درێژن و ناوچەی بەرفراوان هەیە کە پۆلیس و گومرگ دەبێ چاودێری و کۆنترۆڵیان بکەن.
کارزان حەیدەر