چالاكوانێكی مه‌ده‌نی توركمان: پەسه‌ندکردنی سکاڵاکەی یه‌كێتی تایبه‌ت به كورسی كۆتا پێچەوانەی جاڕنامەی مافی مرۆڤە
K24 – هەولێر:
تورکمانەکان هیچ کات وەک ئێستا تووشی فشار و مەترسی لەسەر پێگەی سیاسی‌یان نەبوونەتەوە، ئەمەش بۆ سکاڵایەکی یەکێتی لە دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەو پێنج کورسییەی وەک کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان هەیانە دەگەڕێتەوە، ئەگەرچی تورکمانەکان سەردانی دادگای فیدڕاڵییان کردووە و جۆرێک دڵنیاییان پێدراوە کە پێشێلی مافەکانیان ناکەن، بەڵام هێشتا نیگەرانن. چالاكوانێكی توركمانیش ده‌ڵێت: پەسه‌ندکردنی سکاڵاکەی یه‌كێتی تایبه‌ت به كورسی كۆتا، پێچەوانەی جاڕنامەی مافی مرۆڤە.
محه‌ممه‌د ئێلخانی سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌موو حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه توركمانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا كه پێویسته كورسی كۆتا بمێنێت، بۆ ئه‌مه خۆمان سه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای فیدراڵیمان كردووه و پێمان راگه‌یاندن، نابێت بڕیارێك ده‌ربچێت كه كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆسه‌ر داهاتووی پێكهاته‌كان هه‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه هیمان رەمزی چالاکوانی مەدەنی تورکمان رایگه‌یاند، ئێمه ساڵانێكه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ین تاكو بنه‌مایه‌ك بۆ پێكه‌وه ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان دروست ببێت.
گوتیشی: "به‌هۆی بۆچوونی لایه‌نێكی سیاسی هه‌وڵده‌درێت ئه‌و پێكه‌وه ژیانه له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت، لە ئەگەری پەسندکردنی سکاڵاکەی یه‌كێتی بەر لەهەموو شت پێچەوانەی جاڕنامەی مافی مرۆڤە".
رۆژی 3ـی مانگی 12، وادەی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵییە لەسەر سکاڵاکەی یەکێتی لەسەر کۆمەڵێک ماددەی هەموارکراوی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە نێویاندا زیادکردنی پێنج کورسی کۆتا بۆ تورکمانەکان.