لاهوور شێخ جه‌نگی: جێی داخه تا ئێستا بكوژانی موراد كانی كورده‌یی ده‌ستگیر نه‌كراون
K24 – هه‌ولێر:
لاهوور شێخ جه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت موراد كانی كورده‌یی له‌یاد ناكه‌ن، نیگه‌رانی خۆشی ده‌رده‌بڕێ كه تا ئێستا بكوژانی ناوبراو ده‌ستگیر نه‌كراون.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی تشرینی دووه‌می 2023) لاهوور شێخ جه‌نگی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی موراد كانی كورده‌یی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه "ئەرکی دەسەڵاتی دادوەرییە لە هەرێمی کوردستان کە رێکاری یاسایی لەم دۆسیەیە بگرێتەبەر و تاوانبارانی ڕاستەقینەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئاشکرا بکرێن."
لاهوور شێخ جه‌نگی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نیگه‌رانن كه تا ئێستا بكوژانی موراد كانی كورده‌یی ده‌ستگیر نه‌كراون.
لاهوور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنانه‌وه‌ته‌وه، كه هاوڕێكه‌یان له‌بیر ناكه‌ن و ده‌ڵێت "رووحی پاکتان شاد بێت کاکە موراد و کاکە خۆشناو وەیسی و کاکە سەرکار فاخیر و کاکە هاوکار نازم، هەرگیز لەیادتان ناکەین."
ئێواره‌ی رۆژی 25ـی تشرینی دووه‌می 2021، له شاری رانیه، عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، ئەفسەرى پۆلیس لە بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین و فه‌رمانده‌ی یه‌كێتی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو، كه عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه داواكراو بووه.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی سلێمانی رایگه‌یاندبوو، عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، له كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدا، رووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان بووه‌ته‌وه و کارمەندێکی ھێزەئەمنییەکان كوژراوه و كارمه‌ندێكی دیكه‌ش بریندار بووه، له به‌رامبه‌ریشدا عه‌قیدی پۆلیس موراد كانی كورده‌یی كوژراوه.