زانیاری له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه راده‌گه‌یه‌ندرێت
K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ـی تشرینی دووه‌می 2023، میسر بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌ززه هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه زیا ره‌شوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی زانیارییه‌كانی میسر، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، ره‌نگه بۆ ماوه‌ی رۆژێك یاخوود دوو رۆژ ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه درێژبكرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه میسرییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، قاهیره له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه بۆ ماوه‌ی رۆژێك یاخوود دوو رۆژ درێژبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌ستگیركراو و بارمته‌ی دیكه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ئازاد ده‌كرێن.
چوارشەممەی رابردوو بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە گەیشتنە رێککەوتنێک و ئاگربەستێکیان بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاند، بەو مەرجەی ئیسرائیل 150 ژن و منداڵ لە زیندانەکانی ئازاد بکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی 50 ژن و منداڵی بە بارمتەگیراو لە کەرتی غەززە، هەروەها چوونە ناوەوەی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە.
رۆژی هه‌ینی 14ـی تشرینی دووه‌می 2023، لە یەکەم رۆژی رێککەوتنی ئاگربەستەکەدا، حەماس 13 ژن و منداڵی بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد، لە بەرامبەردا ئیسرائیل 39 ژن و منداڵی دەستگیرکراوی فەڵەستینی ئازاد کرد.
هەروەها 10 کەسی تایلەندی و یەک فلیپینی لە نێو بارمتە ئازادکراوەکانی غەززەدا بوون.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له هه‌زاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.