شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا - ئەرشیف
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا - ئەرشیف

K24 – هەولێر

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەسەر پرسی بودجە و مووچە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەی دووشەممە 27/11/2023، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند "شاندەکە لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە شایستەدارییەکانی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا، بابەتێکی دیکە هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی عێراقە".

ئەمە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان دەیەوێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئینفاقی فیعلی جیا بکرێتەوە و مووچەی مووچەخۆران بە سیاسی نەکرێت.