هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
فێدراسیۆنی تۆپی پێی پاڕاگوای به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژ كراوه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فرانچیسكۆ ئارسێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی داهاتوو راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی پاڕاگوای بكات.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئارسی سه‌ركردایه‌تی كردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به ئۆڵمپیادی رووسیای 2018 و له یه‌كه‌م یاری پاڵاوتنه‌كانیش له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو رووبه‌ڕووی چیللی ده‌بێته‌وه.
ئارسێ ته‌مه‌ن 45 ساڵ، وه‌ك یاریزان له نێوان ساڵانی 1995 ـ 2004 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای كردووه، له نێوان ساڵی2011 ـ2012 راهێنه‌رایه‌تی پاراگوای كردووه، بۆ دووه‌مینجاریشه ئه‌م ئه‌ركه وه‌رده‌گرێته‌وه.