ئیسرائیل به مهرجێك ئاگربهستی مرۆیی درێژدهكاتهوه
K24 – هەولێر:
ئیسرائیل ئامادەیە لەبەرامبەر ئازادکردنی 40 رفێندراوی وڵاتەکەی چوار رۆژی دیکە ئاگربەست درێژ بکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمهریکی، دانوستان بەردەوامە بۆ رزگارکردنی 40 هاووڵاتی ئیسرائیلی.
ئەگەر حەماس ئامادە بێت ئەو 40 هاووڵاتییە رفێندراوەی ئیسرائیل ئازاد بکات، ئیسرائیل ئامادەیە چوار رۆژی دیکە ئاگربەست درێژ بکاتەوە.
بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو ژمارەیەکی دیکە لە رفێندراوەکان لەلایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن، لە بەرامبەردا ئیسرائیلیش ژمارەیەکی دیکە دەستگیرکراوی فەڵەستینی ئازاد دەکات.
بەگوێرەی ئەو لیستەی ئیسرائیل پێشکەشی کردووە، لە قۆناغی سێیەمدا هاووڵاتی ئەمهریکی لەناو رزگارکراوەندا دەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 24/11/2023، ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە،و 26 بارمتەی ئیسرائیلی و 78 هاووڵاتی فەڵەستینی ئازاد کران.
لە 22/11/2023، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ میسر و ئەمەریکا سەرکەوتوو بوون لە رێککەوتن بۆ ئاگربەستی مرۆیی لە کەرتی غەززە، دوای 48 کاتژمێر بە ئاڵۆگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان و هاووڵاتییانی فەڵەستینی ئاگربەستەکە بە کردەیی چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له ههزاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو حەماسەوە دهستبهسهر كرابوون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.