دكتۆر سامان شوانی: گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ، ئیراده و ئاڵایه
K24 – هەولێر:
تایبه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، به‌ربژێرێكی ئه‌و حزبه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتیمان بۆ كه‌ركووك راگه‌یاند". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك خۆی له خۆیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ، ئیراده و ئاڵایه".
دكتۆر سامان شوانی به‌ربژێری لیستی پارتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پارتی لقی سێی له رێگه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره كرده‌وه، كه خۆی له‌خۆیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ و ئیراده و ئاڵایه.
شوانی راشیگه‌یاند، پارتی كۆمه‌ڵێك پرۆگرام و دروشمی بۆ داهاتووی كه‌ركووك هه‌یه. ده‌شڵێت: جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه زۆر به شێوازێكی مۆدرێنانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و دروشمی پێكه‌وه ژیان له كه‌ركووك بگه‌یه‌نیین.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له رێگه‌ی دوو به‌ربژێری توركمان و عه‌ره‌ب سكاڵا تۆماركراوه تاكو هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك دوابخرێت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌وان به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 10:00، لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی بەرپرس، ئەندام و کادیری هەردوو لقی سێ و مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، بە شێوەیەکی فەرمی بارەگای لقی سێی پارتی لە کەرکووک کرایەوە.
دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر بارەگاکانی پارتی لە کەرکووکدا گرتبوو.
دوای شەش ساڵ پارتی بارەگای لقی سێی خۆی لە شاری کەرکووک کردەوە و چاوەڕێدەکرێت لەمڕۆوە دەست بکات بە بانگەشەیەکی بەرفراوان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
بارەگای لقی سێی پارتی لە کەرکووک بە هەزاران ئاڵای کوردستان و پارتی رازێندراوەتەوە.
ماوەی 10 رۆژ بوو پارتی لەسەر ئەرکی خۆی، کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ بارەگاکەی دەکرد.