زاخارۆڤا: ئیدانه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
رووسیا به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق ده‌كات و دوای راگرتنیشی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023، ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، رووسیا پێی وایه هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و به‌شێكی دیكه‌ی خاكی سووریا، پێشێلی زه‌قی سه‌روه‌ری خاكی ئه‌و وڵاته و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
زاخارۆڤا راشیگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین سنوورێك بۆ ئه‌و كاره نابه‌رپرسیارانه دابندرێت، كه ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه، ئه‌و كارانه كاریگه‌ری خراپ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت دوای تێكچوون و ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچه‌كه به‌هۆی جه‌نگی حه‌ماس – فه‌ڵه‌ستین، كه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری ناوچه‌كه.
له 26ـی نۆڤێمبه‌ری رابردوو ئیسرائیل فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقی بۆردومان كرد، وێڕای بیستنی ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له هه‌ردوو به‌ری دیمه‌شق، به‌هۆیانه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب و لازقییه گواسترانه‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، فڕۆكه‌خانه‌كه كاتژمێر 16:50ـی رۆژی 26ـی ئه‌م مانگه بۆردومان كرا.