نووسه‌ری ئێرله‌ندی پۆڵ لینچ خه‌ڵاتی بووكه‌ر پڕایزی پێبه‌خشرا
K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ دووشەممە (27ـی تشرینی دووەمی 2023) نووسه‌ری ئێرله‌ندی پۆڵ لینچ بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی بووكه‌ر پڕایز. نووسه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر نووسینی ڕۆمانی 'گۆرانی په‌یامبه‌ر' پێبه‌خشرا. دادوه‌رانی خه‌ڵاته رۆمانه‌كه‌یان به رۆمانێكی "ناخهه‌ژێن" له قه‌ڵه‌م داوه، كه باس له به‌ربه‌ره‌كانێی ژنێك ده‌كات له‌پێناو پاراستنی خێزانه‌كه‌یدا.
رۆمانی 'گۆرانی په‌یامبه‌ر' ڕۆمانێكی دیستۆپییه (دۆزه‌خشار: شوێنێکی خەیاڵی پڕ لە بێ یاسایی) له نێوان 163 رۆمان‌دا هه‌ڵبژێردراوه. پۆڵ بۆ نووسینی ئه‌و رۆمانه‌ی 63 هه‌زار دۆلاری له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی بووكه‌ر پڕایز پێبه‌خشرا.
له‌باره‌ی نووسینی رۆمانه‌كه، رۆماننووسه ئێرله‌ندییه‌كه له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه گوتی: "له ماوه‌ی نووسینی رۆمانه‌كه رووبه‌ڕوی چه‌ندان گژنێ بوومه‌وه. ئاوەزم زۆرجار ختوكه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌دام كه ناتوانم رۆمانه‌كه به‌سه‌ركه‌توویی ته‌واو بكه‌م. به‌هه‌رحاڵ، هه‌رچۆنێك بوو رۆمانه‌كه‌م ته‌واو كرد".
'گۆرانی په‌یامبه‌ر' كه پێنجه‌م رۆمانی پۆڵه، له‌ساڵی 2023 بڵاوكراوه‌ته‌وه و به ماوه‌ی چوار ساڵ نووسیوییه‌تی.
پۆڵ لینچ له ساڵی 1977 له شاری لیمێرك كه ده‌كه‌وێته باشووری ئێرله‌ندا له‌دایكبووه. ستایلی نووسینی رۆمانه‌كانی تێكه‌ڵه‌یه‌كن له ستایلی شیعری و لیڕیكی لێكدراو به مژاری پێچەڵاوپێچ. پێشتر رۆماننووس له ساڵی 2018 خه‌ڵاتی Kerry Group Irish Fiction Awardی به‌ده‌ستهێناوه.
خه‌ڵاتی بووكه‌ر پڕایز، خه‌ڵاتێكی ئه‌ده‌بی ساڵانه‌یه، به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشرێت كه به زمانی ئینگلیزی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خه‌یاڵیی ده‌نووسن، به مه‌رجێك به‌ر‌هه‌مه‌كه له به‌ریتانیا یان ئێرله‌ندا بڵاوكرابێته‌وه. خه‌ڵاته‌كه سه‌ره‌تا له ساڵی 1969 به‌خشراوه.
سه‌رچاوه: AP