پارێزگاری هەولێر: لەگەڕەکی ژیان پارکێک بەگوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار دروست دەکرێت
K24 – هەولێر
پارێزگاری هەولێر دروستکردنی پارکێکی لە یەکێک لە گەرەکەکانی شاری هەولێر راگەیاند و گوتی: پارکەکە بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دروست دەکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆکایەتی شارەوانی و بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی باخچە و پارکەکان، ئەمڕۆ دەست بەدروستکردنی پارکێک دەکەن لە گەرەکی ژیانی شاری هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، پارکەکە لەسەر رووبەری 19 هەزار مەتر و بەگوژمەی ملیارێک و 40 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەنجام دەدرێت.
پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشکرد: پارکەکە لەسەر دیزاینێکی نوێ دروست دەکرێت کە شوێنی وەرزشکردنی پیادە و پایسکیلی تێدایە، ئومێدیشمان وایە لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر ئەو جۆرە پارکانە دروست بکرێتن.