لە لەندەن ژنێك كوژراو 5 كەسی دیكەش برینداربوون

K24 - ھەولێر
لە هێرشێکدا لە ناوەڕاستی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ژنێک کوژرا و 5 کەسیش برینداربوون.
پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرایکرد، لە ناوچەی راسل سکوێری ناوەڕاستی لەندەن، کەسێکی تەمەن 19 ساڵ بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی و لە ئاکامدا ژنێک کوژرا و 5 هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
لە رووبەڕووبونەوەشدا لەگەڵ پۆلیس، هێرشبەرەکە دەستگیرکرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی پۆلیسی لەندەن، پێدەچێت هێرشبەرەکە نەخۆشی دەروونی هەبێت، بەڵام پاڵنەری تیرۆرستیش ئەگەرێکی کراوەیە.