سەرۆک بارزانی جەخت لە پابەندبوونی گەلی کوردستان بە فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیان دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەترانی رۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان دەکات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەتران غەتاس هەزیم مەترانی رۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان کرد.

لە دیدارەکەدا مەتران غەتاس هەزیم سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان کرد و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان هەبوو کە لە رۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر دەیان هەزار ئاوارەی کریستیان کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کریستیانەکانی عێراق و ناوچەکە باس کران و سەرۆک بارزانی جەختی لە پابەندبوونی گەلی کوردستان بە فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کردەوە.

.