بۆ متمانە سەندنەوە لە سەرۆكی پەرلەمان واژوو كۆدەكەنەوە

K24 - ھەولێر

ژمارەیەك پەرلەمانتار بە مەبەستی سەندەنەوەی متمانە لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و چەند پەرلەمانتارێكی دیكە كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی دەستیان بە كۆكردنەوەی واژوو كردووە.

سەرچاوەیەک لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەیەک پەرلەمانتار دەستییان کردووە بە کۆکردنەوەی واژوو بۆ متمانە سەندنەوە لە سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجوومەن و چەند پەرلەمانتارێك کە تۆمەتبارکراون بە گەندەڵی.

پێشریش، هەریەک لە دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی و لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمان بڕیارییانداوە لە دۆسێکە بکۆڵنەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانیش، گەشتکردنی لەو پەرلەمانتارانە قەدەخەکرد.