کتێبی "پوختەی مێژووی عێراق" بڵاوکرایەوە
K24 – هەولێر
کتێبی "پوختەی مێژووی عێراق" لە دووتوێی لاپەڕە 430 پێکهاتووە، بە زمانی کوردی کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئومێد رۆژبەیانی وەرگێڕ، کە کتێبەکەی وەرگێراوتە سەر زمانی کوردی، دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبی "پوختەی مێژووی عێراق"، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو کتێبە پوختەی مێژووی عێراق و کوردستان و دەوڵەتە دراوسێکانە، ئەوە ناوی ئێستای ئەو کتێبەیە کە پێشتر چەند لاپەڕەیەک بوو بە ناونیشانی عێراق و دراوسێکانی، خودی کتێبەکە بریتییە لە پەنجا و هەشت بابەتی سەرەکی، بە بابەتی "عێراق لە سەردەمی عوسمانی دا" دەست پێدەکات و بە بابەتی "رووخانی حکومەتەکەی عەبدورەحمان عارف و عەبدورەحمان بەزاز کوتەتاکەی دووەمی بەعس" کۆتایی دێت".
وەرگێڕ دەڵێت: "کاتێک ئەو کتێبە دەبینی بۆت دەردەکەوێت کاتێک مرۆڤی رۆشنبیر و نووسەری خوێندەوار، کتێب دەنووسن یان پێیدا دەچنەوە ئەوا کتێب بە شان و شکۆ دەچێتە سەر رەفی کتێبخانەکان و دەبێتە سەرچاوەی زانستی بە پێچەوانەشەوە کۆکردنەوە و گزی و دزینی زانیاری و ریزکردن و دانەپاڵ و گەورەکردن و چاپکردنی بەناو کتێب هەر چارەنووسی ناو کۆگاکان و ژێر تەپوتۆزە و خۆراکی مۆرانەیە".
ئا: لاڤین عومەر