سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌رەنسا دەکات

K24 - هەولێر

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ يان برێم كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌رەنسا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.

كونسوڵى گشتيى فەرەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.