سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر کرد

K24 - هەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر کرد و جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقووڵییەکان کرایەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2023، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، "لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یان برێم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست".

هەر لە دیدارەدا تیشک خرایە سەر دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.