کەسێك بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی نەشیاو دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران: شێخی تیکتۆک دەستگیرکرا
پۆلیسی سۆران: شێخی تیکتۆک دەستگیرکرا

K24 – هەولێر:

کەسێک بەناوی خوازراوی خۆی (شێخ بەرەکات) کە بە شێخی تیکتۆک ناسراوە، لەلاین پۆلیسی سۆران بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆی نەشیاو دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی کەسێک بەناوی خوازراوی خۆی( شێخ بەرەکات) کە ناوی رەسەنی خۆی (ك.س.خ) بە شێخی تیکتۆک ناسرابوو، پێچەوانەی دابونەریتی گشتی بوو، کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگەی کوردی لێکەوتەوە بۆیە داواکاری گشتی هەستا بە جولاندنی سکاڵایەک دژی ناوبراو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، دادوەری لێکۆڵێنەوەی چۆمان بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی ناوبراو، هەروەها دوای دەستنیشانکردنی شوێنی دانیشتنی تۆمەتبار، مەفرەزەی بنکە چۆمان تۆمەتبارەیەکیان دەستگیرکرد و سەرئەنجام دانی بە تاوانەکەی نا.

بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە راگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبار لە ئێستادا راگیراوە بەپێی ماددەی 2 لە خراپ بەرکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .

104

124

134

144

ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد

0104 333 0750 کۆڕەک، ڤایبەر و واتسئاب .