كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
هێشتا داعش به‌رده‌وامه له كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی وه‌حشیگه‌رانه ده‌رحه‌ق به ئه‌و دیله ئێزدییانه‌ی كه دوای داگیركردنی ناوچه‌كانیان پێش دوو ساڵ كه‌وتبوونه ده‌ستیان.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێشێلكاری مافی مرۆڤ له سوریا ڕایگه‌یاند" ڕێكخراوی داعش به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی تاوانی وه‌حشیگه‌رانه و كۆمه‌ڵكوژی دژی دیله ئێزدییه‌كان.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا كه به بۆنه‌ی دووه‌م ساڵیادی كرده‌وه وه‌حشیگه‌رییه‌كانی داعش دژی ئێزدییه‌كان له ناوچه‌ی شنگال، ده‌ركردووه و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه تا ئێستا "3200" منداڵ و ژنی ئێزدی له ده‌ست چه‌كدارانی داعشدا ماون و به جۆرێك توندوتیژیان به‌رامبه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت كه جێگای باوه‌ڕ نییه و عه‌قڵ قه‌بوڵی ناكات.
لیژنه‌كه ده‌ڵێت" زۆربه‌ی ئێزدییه به دیلگیراوه‌كان ئێستا له‌ناو خاكی سوریادان، و چه‌كدارانی داعش ده‌ستدرێژییان ده‌كه‌نه سه‌ر و كچه‌منداڵكاره‌كان ناچار ده‌كه‌ن شان به شانی چه‌كداره‌كانیان شه‌ڕ بكه‌ن ، له كاتێكدا هه‌زاران پیاو و گه‌نجی ئێزدی تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره و له ڕیزی بێسه‌ر و شوێنه‌كاندان.
لیژنه‌كه له ڕاپۆرتێكی پێشوویان كه له 16 ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌رچوو بوو، به توندی پێگیریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو، كه ئێزدییه‌كان چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆریان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به‌رامبه‌ر كراوه، له‌وانه " تاوانی جه‌نگ، كۆمه‌ڵكوژی، تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی".
لیژنه‌كه سه‌رله‌نوێ پێگیری له‌سه‌ر هۆشداری و پێشنیاره‌كانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێشتریان كردووه‌ته‌وه، و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه هاوكاری ئێزدییه‌كان بكه‌ن و بیانپارێزن.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه" پێویسته له‌لایه‌ن دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان له‌وانه "دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی " و دادگا تایبه‌ته‌كان،لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه بكرێت، كه داعش ده‌رحه‌ق به ئێزدییه‌كان ئه‌نجامیداوه، به پشت به‌ستن به ڕێككه‌وتنی ڕێگری تاوان و كۆمه‌ڵكوژی و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی.