سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە دەکات

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لە میانی پێشوازیکردنی سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵیان تاوتوێکرد.

رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کران.