مەترسییەکانی زیادبوونی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا وڵاتانی جیهانی ناچارکردووە رێکاری پێویست بگرنەبەر

K24 – هەولێر:

مەترسییەکانی زیادبوونی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا وڵاتانی جیهانی ناچارکردووە رێکاری پێویست بگرەنەبەر، هەر یەکە لە ئەمەریکا، ئیمارات و یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی رێککەوتنن لەسەر گرێبەستی نوێ سەبارەت بە پشتبەستن بە وزەی پاک بۆ وڵاتەکانیان.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە پێناو پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا، زیاتـر لە 60 وڵاتی جیهان کار بۆ دابینکردنی وزەی پاک دەکەن، هەر یەکە لە ئەمەریکا، ئیمارات و یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی رێککەوتنن لەسەر گرێبەستێکی نوێ سەبارەت بە پشت بەستن بە وزەی پاک بۆ وڵاتەکانییان.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە، دەیان وڵاتی جیهان، هەر لە وڵاتانی پێشکەوتووەوە تاوەکو وڵاتانی تازە گەشەسەندوو، داوایان کردووە لە گرێبەستەکە بەشدار بن و لە دابینکردنی وزەی پاکدا پشکیان هەبێت.

هەروەک ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی پێکردووە، بڕیارە لەو گرێبەستەدا هەوڵ بۆ دابینکردنی وزەی پاک بدرێت و پشت بکرێتە سەرچاوەکانی وەک نەوت، غاز و خەڵوزی بەردین، کە هۆکارن بۆ زیادبوونی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا، هەر لەو چوارچێوەیەدا، دانوستانەکان لەگەڵ هیندستان و چین دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی ببنە لایەنێک لەو گرێبەستە نوێیە و چیتر خەڵوزی بەردین و نەوت و غاز لە پیشەسازیدا بەکارنەهێنن.

وزەی پاک یەکێکە لە سەلامەتترین رێگاکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وەک کارەبا و وزەی گەرمی، رێگاکانی دەستکەوتنی وزەی پاک لەڕێگەی هەریەکە لە، وزەی خۆر، ئاو و هێزی بـا ــوە دەبێت.

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە سەدا 99%ــی دانیشتووانی جیهان هەوای پیس بوو هەڵدەمژن، ساڵانە نزیکەی 13 ملیۆن کەس بە هۆکاری پیسبوونی ژینگە گیانلەدەست دەدەن، کە زەقترین هۆکاریش بۆ ئەو رێژە مردنە، پیسبوونی بەرگەهەوایە.