بەڤیدیۆ.. بەشێک لە دیدارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی جیھان لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

بەڤیدیۆ.. بەشێک لە دیدارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی جیھان لە چوارچێوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا COP28 لە دوبەی.

رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لەسەر بانگهێشتی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم بۆ بەشداری لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) گەیشتە ئیمارات.

دوای گەیشتنی بۆ ئیمارات، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "خۆشحاڵم کە لە ئیماراتم بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشتگوێخستنی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بژاردە نییە و وەک گەلێک و بەشێک لە ناوچەکە دەبێت رۆڵی کارامان هەبێت".