به‌ ڤیدیۆ.. دیداری مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی ئیستۆنیا، ئایسلاند و دانیمارک لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی

kurdistan24.net

K24 - هەولێر:

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی دیداری لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی ئیستۆنیا، ئایسلاند و دانیمارک لە چوارچێوه‌ی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی ئه‌نجامدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێکرا.

رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لەسەر بانگهێشتی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم بۆ بەشداری لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) گەیشتە ئیمارات.

دوای گەیشتنی بۆ ئیمارات، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "خۆشحاڵم کە لە ئیماراتم بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا".