ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا 2021-2023
K24 - هەولێر:
له‌ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگییه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و و رووبه‌ڕبووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دراوه و چه‌ندین بڕیار و پڕۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجامدراون، كه ئامانج لێیان پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌شوهه‌وایه.
له كابینه‌ی نۆیه‌مدا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ژماره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری بۆ پاراستنی ژینگه و سه‌رچاوه‌كانی وزه هه‌بووه و جه‌خت له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ڕێگه‌ی وزه‌ی نوێبووه‌وه كراوه‌ته‌وه.
گرنگیدان بە پاراستنی ژینگە و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک ستراتیژ هەنگاوی کرداری بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا نراوە.
له (10ـی تەممووزی 2019) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، کارنامەی کابینەی نۆیەمی خوێندەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، ژینگەی کوردستان گەورەترین سەرمایەی هەرێمی کوردستانە و کاردەکەین بۆ پاراستنی ژینگە و پەرەپێدان بە کولتووری ژینگەپارێزی. کاردەکەین بۆ بەکارخستنی سیستمێکی پێشکەوتووی ریسایکل و چارەسەریی زبڵ و خاشاک و کەمکردنەوەی مەترسییە ژینگەییەکان.
له ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به پاراستنی ژینگه و دووركه‌وتنه‌وه له‌و هۆكارانه كراوه كه هۆكاری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو وشكه‌ساڵین. به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵێك ده‌ستپێشخه‌ریی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به پاراستنی ژینگه‌و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا خرایه‌وه‌و به پراكتیك كاری جدی له‌سه‌ركرا.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا 2021-2023:
- له‌ساڵی 2021 بڕیاردرا سووتاندنی غاز له‌سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه بكرێت، كه پێشتر و رۆژانه زیاتر له 150 ملیۆن پێ سێجا غاز ده‌سووتێندرا.
- له‌ساڵی 2022 یاسای ژماره 4ی تایبه‌ت به پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له پیسبوونی پیشه‌سازی و گۆڕینی تۆپۆگرافی دروستكراوی مرۆڤی په‌سه‌ندكرد.
- له‌ساڵی 2022 یاسای ژماره 14ی تایبه‌ت به پاراستنی هه‌موو ئاژه‌ڵه كێوی و بێسه‌رپه‌رشته‌كان له مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروست ده‌ركرا.
- لە ساڵی 2023، دانانی بەردی بناغەی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 25 مێگاوات كاره‌بای ده‌بێت.
- زیاتر لە 100 پۆند لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان وەک رزگارکەری ئاو بۆ مانگەکانی هاوین، کێڵگە کشتوکاڵییەکان و کەرتی ئاژەڵداری دروستكران.
- له‌ساڵی 2023، کارگەیەکی پێشکەوتووی ریسایکلینی قیر بەگوێرەی ستانداردی ژینگەیی هاوچەرخ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرایه‌وه.
هاوکات لە چوار ساڵی رابردوودا شەش ملیۆن مەتر دووجا ئاگربڕ بۆ پاراستنی دارستانە سرووشتییەکان دروستکراوە، زیاتر لە سێ ملیۆن داری دارستان و باخداری چێندراوە و لێدانی بیرە نایاساییەکانیش بە رێژەی 90٪ کەمكرایه‌وه.
لە کەرتی کارەبادا لە سێ سەرچاوەی وزەی پاك کارەبا بەرهەمدەهێندرێت کە بریتین لە کۆمباین سایکڵ، وزەی خۆر و ئاو. ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی پاك لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20%ـی تێکڕای ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان پێكدێنێت.
سەبارەت بە رێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستاندا لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، رێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ نزیکەی 20% بەرزبووەتەوە، له‌پلاندایه تاوەکو ساڵی 2030 بتوانن 100 ملیۆن داربەڕوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بچێندرێت، لە قۆناغی ئێستادا زیاتر لە 300 هەزار داربەڕوو چێندراون و پرۆژەی هاوشێوەش لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێدەکرێت و بەردەوامە.