سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌شداری لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا ده‌كات

K24 - هەولێر:

ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە دوبەی ئاماده‌بوون.

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویته‌ری پێشوو) نووسیویەتی: "چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ هەیە، خۆشحاڵم لە کۆپ28م بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو کارە گرنگانەی لە رێگەی هاوبەشییەکانمانەوە ئەنجامی دەدەین".

رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لەسەر بانگهێشتی شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتووم بۆ بەشداری لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) گەیشتە ئیمارات.

1
6675
65765