رێبه‌ر مزووری: به‌شداریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆپ28ـدا كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت
K24 – هەولێر:
شاره‌زایه‌كی ژینگه و كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی كۆپ28ـدا كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رێبه‌ر مزووری، شاره‌زای ژینگه و كه‌شوهه‌وا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆپ28 له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ـوه له‌پاڵ رووخساره ژینگه‌یییه‌كه‌ی ره‌هه‌ندێكی سیاسیشی وه‌رگرتووه و بووه‌ته سه‌كۆیه‌ك بۆ گفتوگۆكردنی پرسه ژینگه‌یی و سیاسییه‌كان به‌یه‌كه‌وه و له‌سه‌ر یه‌ك ئاستدا.
رێبه‌ر مزووری سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی كۆپ28ـدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌شداریكردنیان و داوه‌تكردنیان له‌پاڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان گرنگه و كاردانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان به‌و پێیه‌ی به‌شێكه له عێراق، هاوكات عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری نه‌رێنی ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وای به‌سه‌ره‌وه‌یه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به‌شداری هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری زیاتری به‌سه‌ر ره‌وشی كۆنفرانسه‌كه ده‌بێت.
رێبه‌ر مزووری گوتیشی، بارودۆخی عێراق له رووی ژینگه‌وه زۆر قورسه، به‌شێوه‌یه‌ك به دروستكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بچووك ناتوانرێت كۆنتڕۆڵی ئه‌و بارودۆخه خراپه بكرێت، بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌مووان پێویستیان به كاری ستراتیژی و به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه.
ئەمڕۆ هەینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی حکومەت لە لوتکەکەدا، لە گەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانی دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان دەکات.