دوبه‌ی..سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و شێخ محه‌ممه‌د بن راشید ئال مه‌كتووم دیدارێكیان ئه‌نجامدا

K24 - هەولێر:

له‌میانه‌ی لوتكه‌ی COP28 ئەمڕۆ هەینی 12/1 سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، دیدارێكی له‌گه‌ڵ شێخ محەممەد بن راشید ئال مه‌كتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکوەزیرانی میرنشینە یەکگرتووەکانی ئیماراتی عەرەبی و حاکمی دوبەی، ئه‌نجامدا.

لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو.

رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لەسەر بانگهێشتی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم بۆ بەشداری لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) گەیشتە ئیمارات.