لایه‌نگرانی گوله‌ن له‌ناو سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دان

K24 – هه‌ولیر
چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا به لایه‌نگری و نزیكبوون له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن تومه‌تباركراون كه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بڕیاردانی ناوه‌ندی ئاكه‌په‌ن.
سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه له سه‌ركردایه‌تی پارتی دوور بخرێنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه داواكاری گشتی ئیستانبوڵ به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری فه‌تحوڵڵا" بریاری لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له بوله‌نت ئارنج جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌عدوڵا ئه‌رگین وه‌زیری پێشووی داد، حوسێن چه‌لیك وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده و سوعات كلچ وه‌زیری پێشووی گه‌نجان و وه‌رزش داوه.
سه‌ركردایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پاش كوده‌تای 15 ته‌موز، بۆ جاری یه‌كه‌م كۆبووه‌وه كه بڕیاری لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه داوه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ریزه‌كانی حزبه‌كه‌ی له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت و كه‌سانی نزیك له فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.