لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ محەممەد رەئوف

kurdistan24.net

K24 - هەولێر

پێشکەشکار: ئەحمەد زاوێتەیی

ئەحمەد زاویتەیی، سڵاو بینەرانی بەڕێز ئەڵقەیەکی تری بەرنامەی لەسەرووی ناکۆکیەکان کورد و ھەڵوێست وەرگرتن لەڕووداوەکانی دەوروبەر ڕوودەدەن لەسەرچ ئەساسێک ئەم ھەڵوێست وەردەگیرێن،.

بۆچی ھەندێ جار ھەڵوێست وەرگرتن دەبێتە ھۆی ناکۆکی لەنێوان کوردان ئەم ڕووداوەی غەززە و شەڕ چ کاریگەری لەسەر بۆچونی کورد ھەیە بۆچی ھەڵوێست وەرگرتن لەسەر غەززە جیاوازن لەسەر ئەو تۆپباران و بۆردومانەی لە سنورەکانی ھەرێم یاخود باکوری کوردستان یان ڕۆژھەڵاتی کوردستان یاخود ڕۆژئاوای کوردستان ئەم پرسیارانە و گەلێک پرسیاری تری نزیک ئەوانە لەبەڕێز د.محمد ڕەوف سیاسەتمەدار بکەین کە میوانی ئەمجارەی ئەڵقەی بەرنامەی لەسەرووی ناکۆکیەکانە،.

سەیدا بەخێرھاتی سەرچاوان

د.محمد ڕەوف

زۆر سوپاس مەمنون

ئەحمەد زاویتەیی

پرسیاری یەکەمم ئەوەیە ھەڵوێست لەسەر چ ئەساسێک وەردەگیرێت؟

د.محمد ڕەوف

بسم اللە الرحمن الرحیم

پێش ئەوەی وەڵامی پرسیاری بەڕێزت بدەمەوە حەزدەکەم بەشداری ئەو خەم و ناخۆشی و ناڕەحەتیەی دوێنێ ئێوارە کە ئەو نەخۆشخانەیەی مەعمەدانیەی کرد لەغەززە کەلەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکرا و ٥٠٠کەس تێیدا شەھیدبوون ھاوخەمی خۆمان دەردەبڕین نزادەکەین کە خوای گەورە بیکاتە ھۆکاری کۆتاھێنان بەم شەڕە،.

ھەڵوێست وەرگرتن پەیوەندی بەجۆری ڕووداوەکەوە ھەیە ئەگەر ڕووداوەکە نەتەوەیی بوو بەسۆزی نەتەوەیی ھەڵوێست وەردەگیرێت ئەگەر سیاسی بوو بەشێوازی سیاسی ھەڵوێست وەردەگیرێت ئەگەر دینی بوو بەشێوازی دینی ھەڵوێست وەردەگیرێت بەپێی سۆزی دینی و خۆشەویستی ھەڵوێست وەردەگیرێت جۆری ھەڵوێستەکەش ڕاستەوخۆ چەند پەیوەندی بەتۆوە ھەیە تۆ خۆت خاوەنی ڕووداوەکەی یان ڕووداو لەدوورەوەیە بەڵام تۆ بەشداری ڕووداوەکە دەکەیت بەھۆکارێک لەھۆکارەکان ئایا بەرژەوەندیە یان سیاسیە یان ئاینیە ھۆکارەکە چیە ھۆکارەکە دیاری دەکات وە جۆری ڕووداوەکەش دیاری دەکات کە تۆ لەسەر ئەم بنەمایە ھەڵوێست وەردەگریت،.

ئەحمەد زاویتەیی

کەواتە لێرەدا دەپرسم ئەم ڕووداوەی غەززە دەکەوێتە کام بەشی ھەڵوێست کەتۆ باست کرد؟

د.محمد ڕەوف

ئەوەی لەغەززە ڕوودەدات بەشێکی مرۆڤایەتیە ھەموو مرۆڤایەتی ئەوەی خاوەنی قیەم و ئەخلاق بێت بەشداری تێدادەکات و ھەڵوێستی ھەیە بەشێکی تریشی دینیە ئەوەی کەوا موسڵمانە و ھەست دەکات قیبلەی یەکەمی ئەو لەمەترسیدایە ئەوکەسانەش کەوایە موسڵمانن و بەدەوری ئەو قیبلەیان کردۆتە قەزیە بۆ خۆیان ئەوەیان بەئامانج وەرگرتووە و لەوێوەوە سەیری ڕووداوەکە دەکەن،.

کەواتە دەتوانین دوو لایەنی ھەیە و ھەندێ کەسی تر ھەیە ئەڵێن دەوڵەتەکانی دەوروبەر کە عەرەبن ھەندێ لەدەوڵەتە دوورەکانیش وا سەیری ئەو قەزیەیە دەکەن کە بەرژەوەندی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ئەکەوێتە مەترسیەوە بۆیە دەوڵەتەکان وەکو بابەتێکی سیاسی سەیری بابەتەکە دەکەین نەک وەکو بەرژەوەندی و سیاسەت،.

ئەحمەد زاویتەیی

ئەو ھەڵوێستەی لەسۆشیال میدیای کوردی دەبینین و لەمیدیای کوردی و ھەتا لەناو خەڵکیش بەبڕوای تۆ لەسەر چ بنەمایەک ھەڵوێستیان وەرگرتووە؟

لەسەر بنەمای ئاینیە یان مرۆڤایەتیە؟

د.محمد ڕەوف

دیارە کە بیرکردنەوەی ئەو چیە بابەتەکە تەواو بابەتێکی دینیە و سۆزی دینی بەسەریدا زاڵە ئەوەی کە موسڵمانە بەشێوەیەکی گشتی بەو شێوەی کە دەربارەی قودس و فەلەستینی کۆن شتی بیستووە لەفکری ماوەتەوە بەبیرکردنەوەیەکی دینی گشتی وەریدەگرێت خەڵکی تریش جیاواز ھەیە لەم نێوانەدا لەسەرئاستی ھەموو جیھان خەڵکی دابەشی سەر دوو بەش بووە بەشێکیان پشتگیری ئیسرائیل دەکەن و ھەقی پێدەدەن ھێرش بکاتە سەر کەرتی غەززە نەک بەمجۆرە وەحشیگەرێتیە لەم چەند ڕۆژە کردی ھەتا ئەمریکا کە گەورەترین پشتگیریکاری ئیسرائیلە باسی یاسای جەنگ دەکات بەڵام بەرگری کردن لەخۆیان نەک بەمشێوەیەی ئێستا ھەیە جولەکەش لەناوخۆیاندا لەناو ئیسرائیل و دەرەوەی ئیسرائیل بوونەتە دووبەش لەدوو ڕوانگەوە سەیری دەکەن ڕووە دینیەکەی و ڕووە مرۆییەکەی جیادەکەنەوە وەک چۆن دەتوانین بڵێین کە ئێستا خەڵکی کوردستان دابەشی سەر دوو بەرە بووە ھەڵبەت دووبەرەش نیە تەنیا تاک و تەرایەک لەناو کورد بەبیرکردنەوەیەکی ناتەندروست سەیری قەزیەکە دەکات بەباوەڕێکی ترەوە سەیری بابەتەکە دەکەن،.

بابەتەکە زیاتر سۆزداریە تا ئەوەی شتی تربێت،.

ئەحمەد زاویتەیی

مامۆستا ئاساییە با ھەموو خەڵک وەکو یەک بیرنەکاتەوە بەڵام زۆرجار جیاواز بیرکردنەوە دەبێتە ھۆی ھەڵوێست وەرگرتن دژ بەیەکتر ؟

د.محمد ڕەوف

ئەوەیان نەخۆشیەکە لەناو کورددا ھەیە لەسەر ھەمووشتێک ھەروان ئێمە لەسەر کێشەی ناوخۆیش ھەروایە لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی ناوخۆمان و شێوازی بیرکردنەوەمان بۆ نەتەوە بۆ پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا بەدرێژایی مێژوو ئێمە ھەروابووین ،.

ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کورد تائێستا ئاستی تێگەیشتنی بۆ بابەتەکان و ئاستی ڕۆشنبیری بەمشیوەیە نیە کە جیاوازییەکان قبوڵ بکات و بگاتە ئاستی ھەندێ گەل دەکرێ بیرکردنەوەمان جیاوازبێت بەڵام ناکرێ ئیھانە بەبیرکردنەوەی بەرامبەر بکەین و سنوری پیرۆزی کێشەکە نەبەزێنرێت،.

ئەحمەد زاویتەیی

ڕەخنەیەکی تر لەئیسلامیەکان دەگیرێت دەڵێن سۆزێکی بێسنوریان بۆ خەڵکی فەڵەستین ھەیە بەڵام ھەڵوێستیان نیە لەسەر بۆردومان و تۆپباران کوردستانی ڕۆژئاوا و سنورەکانی ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵاتیش ڕووداوی ناخۆش ڕوودەدەن بەڵام ھەڵوێستی ئیسلامیەکان لاوازە ؟

د.محمد ڕەوف

من ئەم ڕەخنەیە بەدروست نابینم و بێ بایەخە بۆچی دابەشبوونی ئێمە بەسەر دوو میحوەری ئێرانی و عێراقی بەدرێژایی مێوو لەسەردەمی ڕۆم و فارسەکانەوە دواتر لەسەردەمی عوسمانی و سەفەویەکانەوە دواتر تا سەردەمی ئێران و تورکیای ئێستا دواتر بەقوڵایی ئاستی جوگرافیای ئەم دوو ھێزە بەدرێژایی مێژوو کوردی دابەش کردووە بەسەر دوولایەن بۆ نمونە ئێستا لەئێران ساڵانە چەند کورد لەسێدارەدەدرێت چەند کورد ھەڵوێستی ھەیە چەند خۆپیشاندان کراوە ھەروەھا لەتورکیا کاتێک تورکیا ھەرچیەک دەکات لەڕۆژئاوا باسی ئیسلامی نیە لێرەدا ئیسلامی و عەلمانی و نەتەوەیی وەکو یەک لەنێوان ئەم دوو دەوڵەتە دابەشبوونە بێدەنگیان ھەڵبژاردووە ئەوە پەیوەندی بە ئیسلامی و عەلمانی نیە بەڵکو پەیوەندی بەشێوەی دابەشبوونی ئەم ھێزانەوە ھەیە ھەروەھا پەیوەندی بەکێشەی ناوخۆیی کوردستانەوە ھەیە کە کاری کردۆتە سەر ئیرادەی سیاسی و نەتەوەیی و لەئیرادەی حکومرانی ئەم دابەشبوونە کاری کردۆتە سەر تاک تاکی خەڵکی کوردستان،.

بەڵام کاتێک باس دێتە سەر بیرکردنەوەی مرۆڤایەتی خەمبخۆرێت ڕوونە کاتێک کە خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا تووشی لێقەومان دەبن ئیسلامیەکان پێش ھەموو کەس دەستپێشخەریان کرد بەدەمیانەوە ڕۆیشتوون لەڕوویە مرۆییەکەی بەڵام لەڕووی سیاسی و سەربازیە دابەشبوونە لەناخی کوردستاندا دەستی پێکرد جا ئیسلامیەکەش وەکو عەلمانی بەگشتی بێ ھەڵوێستیەکە ھەمومانی گرتۆتەوە دەبێت ڕەخنە لەھەموومان بگیرێت،.

ڕەخنە لەبارودۆخەکە بگرین بۆ ناوخۆی خۆمان لەڕووی سیاسی و فکری و ئایدۆلۆجیەوە لەڕووی حوکمڕانی و نیشتیمانپەروەری لەڕووی تێگەیشتنی نەتەوەیی بەشێوەیەکی گشتی واتا نەخۆشیەکە گشتیە و بەشێوەیەکی قوڵ ڕیشەیەکی مێژوویی ھەیە و بەدرێژایی مێژوو ئەم دابەشبوونە بوو وە تائێستاش بەردەوامی ھەیە بەرژەوەندیەکانیشی دابەشکردووە،.

ئەحمەد زاویتەیی

ئایا ئەمە لەژێر ترسی تورکیا و ئێراندان ناتوانن ھەڵوێست وەربگرن ؟

د.محمد ڕەوف

بەشێکی ترسە بەشێکی تری بەرژەوەندیە،.

ئەحمەد زاویتەیی

بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەپارێزن و واتا بەرژەوەندی پێش ھەڵوێستە؟

د.محمد ڕەوف

بەرژەوەندیەکان ھەڵوێست دروست دەکەن لەھەموو دونیا وایە بەرژەوەندی بەرھەمھێنەری ھەڵوێستە،.

ئەحمەد زاویتەیی

بیرکردنەوەیەکی تر ئەوەیە کە ھەڵوێستیان نیە بۆ خەڵکی فەلەستین دەڵێن لەڕابردوو خەڵکی فەلەستین ھیچ ھەڵوێستیان نەبووە بۆ خەڵکی کوردستان و لەو کارەساتانەی بەسەر کورد ھاتوون وەکو ئەنفال و کیمیاباران و ھەتا ڕووداوەکانی دوای ڕیفراندۆم و ھەرکاتێک کارەساتێک بەسەر گەلی کورد ھاتبێت خەڵکی فەلەستین نزیکی ئەو لایەنە بوونە کە دژایەتی کوردی کردووە و دەپرسن بۆچی دەبێت کورد لەسەر ئەوان ھەڵوێستی ھەبێت و ئەوان لەسەر کورد ھەڵوێستیان نیە؟

د.محمد ڕەوف

ئەوە پرسیارێکی بەجێیە ئێستا وەختی وەڵامە گلەیی لەعەرەب بکرێت جێگای خۆیەتی باسی گشتی دەکەم لەمەغریبەوە بۆ عێراق ئەوە کە بەعەرەبی قسە دەکات یاخود خۆی بەعەرەب دەزانێت زۆرجار بێ ھەڵوێست بوون یاخود پشتی ڕژێمی بەعسیان گرت دژی کورد یاخود ھەتا ئێستا کە زمان عەرەب حکومی عێراق دەکات کە خۆشی زۆر بەعەرەب نازانێت ھەربێ ھەڵوێستن بەڵام بۆ خەڵکی فەلەستین بەڕاستی لە١٩٤٨ بەس فریای ئەوە کەوتووە بیر لەخۆی بکاتەوە ھیچ ئیرادەیەکی نیە پشتگیری کەسێک بکات یان نەیکات ھی گەلێکی تر چونکە بەردەوام لەژێر ھەڕەشەی لێدان بووە و بەردەوام ڕووبەڕووی کارەسات بۆتەوە و بەردەوام تووشی کۆمەڵکوژی ھاتووە و لەگەڵ ئەوەشدا گرتەڤیدۆیەکی خالید مەشعەل و خۆتان دیمانەی یەکێکی حەماستان کردووە بەڕاشکاوی بەناوی خۆیانەوە قسە دەکات کە کورد مافی ئەوەی ھەیە دەوڵەتی ھەبێت ھەقی دیاری کردنی مافی چارەنوسی خۆی ھەیە ئایا ھیچ عەرەبێکی بەڕوون و ڕاشکاوی ئەوەی گوتووە لەبارەی کورد؟!

ئنجا ئەوە کەسی ژمارە یەکی بزوتنەوەی حەماسە و بەڕەگەز عەرەبیشە ئادەی چ کوردێک جگە لەم ئاخیرانە ھەفتەیەک دە ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆکی ھەرێم بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە گووتی فەلەستینیەکان مافی ئەوەیان ھەیە دەوڵەتیان ھەبێت ئەوە یەکەمجارە کورد بیڵێت تائێستا نەگوتراوە،.

ئەحمەد زاویتەیی

ئایا ھۆکاری نەبوونی ھەڵوێست بۆچی دەگەڕێتەوە بۆچی ڕایناگەیەنن تا کاتێک پرسیاریان لێنەکرێت قسە ناکەن ئێمە وەکو کوردستان٢٤دیمانەمان لەگەڵ خالید مەشعەل کرد ئایا ھەر دەبێت پرسیاریان لێ بکرێت؟

د.محمد ڕەوف

ئاخر تۆ ئەگەر خۆت کێشەت ھەبوو وەکو کورد ئەبێت خۆت خاوەنی کێشەکە بیت پێشنیاری بکەیت بیگەڕێنی بەووڵاتان و بەناو گەلانی جیھاندا کوا تائێستا ئێمە وەکو ھەر بەجدی خاوەنی کێشەی خۆمان نین تۆ یەکجار ئەو بەرپرسەت بانگھێشتی بەرنامە کردووە ئەویش ھات ھەڵوێستی خۆی ئاشکرا خۆ ئەشیتوانی ھیچ نەڵێت بەڵام گوتی ،.

بەڵام چ کەسێک لێرە ڕۆیشت باسی ئەو کێشەیەی فەلەستینی کرد ئەو بابەتی دابەشبوونە کە من ئێستا ھەندێک لەکورد ناڵێم ھەمووی ھەندێکی زۆر کەمیشن بەپێشینەیەکی ئایدۆلۆجی پێنەگەیشتوو دوور لە ڕۆشنبیری شەڕێکی ئایدۆلۆجی لەم کاتەدا دەیانەوێ دروست بکەن وائەزانن ئەمە چ قازانجێکە بۆ نمونە ئەگەر ئێستا ئێمە وەکو کورد خەڵێک لەناو کوردستان ڕاگەیاندکار بێت یان نوخبەیەکی قەڵەم بەدەست بێت پشتگیری ئیسرائیل بگرێت ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ چ قازانجێک دەکات ؟!

تۆ لەکوێیت تۆ ئێستا لەناوجەرگەی چوار ووڵاتدایت ھەرچواریان بەیەکەوە پشتگیری کێشەی فەلەستین دەکەن تورکیا عێراق ئێران سوریا ئالێرەدا لەکوردستان چەند کەسێک دژی کێشەی فەلەستین بێت دژی کێشەی قودس بێت قازانجەکەی لەکوێدایە ئێمە ڕیفراندۆممان کە کرد لەبەرئەوەی کە لەگەڵ بەرژەوەندی ئەوان یەکی نەدەگرتەوە لەبەرئەوە نەبوو کە یاسایی نەبوو لەبەرئەوەی ئەوان ڕازی نەبوون ئەمریکاش ڕازی نەبوو،.

کێشەیەکی یاسایی و مرۆڤی خۆمانە بەس لەبەرئەوەی ئەم چوار دەوڵەتە ڕازی نەبوون ئەمریکاش ڕازی نەبوو ئیتر ھەوڵەکە شکستی ھێنا و سەرینەگرت کێشەیەکی ئەوھا یاسایی و ڕەوا سەرنەگرێت دژ بەئیرادە و خواستی چوار گەلی دراوسێ و چوار دەوڵەت جگە لەدەوڵەتە دوورەکان لەسەر چ بنەمایەک ئەم بیرکردنەوە ئایدۆلۆجیە دەکرێـت.

ئەحمەد زاویتەیی

ئایا خوێندنەوە و گوتنی ھەڵوێست بۆ ئیسرائیل لەشەڕی غەززەدا ھەندێ نوخبەی کوردی پشتیوانی ئیسرائیل دەکات ئایا ئەم دیاردەیە بەتەنیا لەناوکورددا ھەیە یاخود لەناو عەرەبیشدا ھەیە؟

عەرەبیش ھەن پشتگیری ئیسرائیل دەکەن لەم شەڕەدا لەگەڵ حەماس ئایا ئەم دیاردەیەی لەناو کورد باست کرد تەنیا لەناو ئێمەی کورد یاخود ھەمان دیاردە لەبەغدا و ئەنقەرە و لەتاران و لەھەندێ شوێنی تر ھەبێت بەڵام گرفت ئەوەیە ھەڵوێستی ئەوان ناگونجێت لەگەڵ ھەڵوێستی ئیسلامیەکان؟

د.محمد ڕەوف

لەباسکردنی ھەڵوێست باسی ئیسلامی و نا ئیسلامی نیە ئەوەی کەبەمجۆرە بیردەکاتەوە نوخبەیەکی عەرەب کە دەڵێن ئێمە عەلمانین و ڕیفۆرمخوازین ئێستا ئەوەندەی سەرقاڵی ئەوەن پاساو بھێننەوە بۆ ھەڵوێستی ئیسرائیل ئەوەندە جدی نەیارنین لەگەڵ دەوڵەتەکەی خۆیان کە دیکتاتۆریەتە ئەم لێکدانەوە ئایدۆلۆجیە بۆ ئەم جۆرە ڕووداوانە کە ئەکەوێتە ئەودیوی بازنەی ئەخلاقەوە زیانی گەورەی ھەیە بۆ کۆمەڵگەکە چونکە کۆمەڵگە چەواشە دەکات کێشەکە لادەدات لە سکەی ڕاستەکەی خۆی خەڵک بەباشی تێناگات لەکێشەکە ئەگینا ئێستا ئێرانی کە خۆپیشاندان دژ بەفەلەستین لەبەرئەوە نا کە ڕقیان لەفەلەستین و عەرەبە لەبەرئەوەیە کە دەڵێن سەروەت و سامانی ئێمە ئەدرێ بە فەلەستین ئەوانیش شەڕی پێدەکەن دژی ئیسرائیل واتا ئەگەر ئێران پارە نەنێرێت بۆ فەلەستین یاخود ساروخی بۆ نەنێرێت یاخود ڕاھێنانیان پێنەکات و خەڵکی ئێران ھیچ کێشەی نیە نە فارس و نە نەتەوەکانی تریش لێرەدا باسەکە لێکدانەوەیەکی ماددی بۆ دەکرێت ئێمە لەنزیکەوە ئەم دۆخەمان بینیوە ئەڵێن سەروەتی ئێمە ئەدا بەوان شەڕی پێبکەن کەواتە ئەگەر پارەکەی نەنارد ئەوان ھیچ کێشەیەکیان لەگەڵ فەلەستین نیە بەڵام کەسێکی عەرەب خەڵکی تونسە یان میسرە ھەر یەکێک لەوانە ئەوە لایەنێکیەتی بەڵام تۆ ئێستا ھەندێ کەست ھەیە مێزەریشی بەسەرەوەیە خۆشی بەموسڵمانی نمرەیەک دەزانێت لە سعودیە لە ئیمارات پشتی فەلەستین ناگرێت لەکاتێکدا ھاودین و ھاوزمانیەتی ھاونەتەوەیەتی پشتی ئیسرائیل دەگرێت ئەمە چیە ئەو مەلا مێزەر بەسەرە یاخود ئەو قەڵەم بەدەستە عەلمانیە لەگەڵ سیاسەتی دەوڵەتەکەی دەڕوات کە ئێستا لەقۆناغی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیەتی لەگەڵ ئیسرائیل ئەڵێ من گەیشتومەتە نیوەی ڕێگا ئەم فەلەستینە مقاوەمەی ئیسلامی لێم تێکدەدات باسەکە لای ئەو باسی حەق و ناحەق نیە باسی ئەوە نیە گەلێک کۆتایی پێدەھێنرێت باسی ئەوەنیە کە گەلێک کۆمەڵکوژ دەکرێت باسی ئەوە نیە کە بیت المقدس ئەگەر ڕێککەوتنی سەدە سەربگرێت یان ئەبێت ببێتە پایتەختی یەکجاری ئیسرائیل یاخود ئەڕوخێنرێت و پەیکەری سولێمان لەشوێنی دادەنرێت کە زیاد لە ٢٠ساڵە دروستکراوە لای ئەو ئەوە ھیچ کێشە نیە بەس لای موسڵمانێک نوخبەی پابەند بەدین ئەو کێشەیە کێشەیەکی دینیە،.

ئەحمەد زاویتەیی

بەڕێزت وەک ئەوەی باکگراوندێکی ئیسلامیت ھەیە خوێندنەوەت بۆ ھەڵوێستی لایەنە ئیسلامیەکان چیە لەسەر ئەو ڕووداوەکانی لەدەوروبەر ڕوودەدەن ئایا تۆ ھاوھەڵوێستیانی یاخود ڕەخنەت لەھەڵوێستیان ھەیە؟

ئایا پێت باشە پەرەیپێبدەن یاخود گۆڕانکاری بکەن؟

د.محمد ڕەوف

من لەگەڵ ھەموویانم لەگەڵ یەک شت نەبێت لەگەڵی نیم ھەرکەسێک بڵێت نابێت جولەکە دەوڵەتی ھەبێت ئیمڕۆ شەڕی کەلیمەی یەھود و موسڵمان دەبێت زووم بخاتە سەر کیانی ئیسرائیلی ئەو ئەقڵە سەھیۆنیە کە ئیشی لەسەردەکات ئەبێت زووم لەسەر ئەوەبێت بابەتی تەکفیر و ووتاری تەکفیری شتێکی ھەڵەیە ئەما لەگەڵ کێشەی فەلەستین کێشەیەکە کە قودس و دینیە بابەتی فەلەستینیش کێشەیەکی دینی و مرۆییە وەکو ناوچەکەش کێشەیەکی سیاسیە و زۆر خەتەرناکە ئەگەری زۆرە ئاگرەکەی ھەموومان بگرێتەوە لەبەرئەوە ئیسلامی لەم ووڵاتە ئەم تاک و تەرا توندڕەونین لەبەرئەوە چی دەکات دوعایان بۆ دەکات و ھەوڵدەدات ئەگەر دەرگایەکیش کرایەوە ھەوڵدەدات چوار فلس بنێرن یاخود چوار فەردە برنج بنێرن بیخۆن یاخود دەبە ئاوێکیان بۆ بنێرن کارێک بکەن ئەم خەڵکە لەبرسان نەمرێت و کارێک بکەن تیماری برینی ئەو خەڵکە بکرێت و خەڵکی بەو برینەوە نەتلێتەوە و ساڕێژبکرێت ئیسلامی چی کردووە و خەڵکێکی بێدەسەڵاتە ھێزی لەدەست نیە ڕۆکێتی لەدەست نیە پارە و سامانی نیە و ھەتا دامەزراوەی میدیایی گەورەی نیە ھیچی نەکردووە تەنیا ھاوخەمی خۆی دەردەبڕێت کە ئەو کێشەیە لەلایەنی دینیەوە ئازارم دەدات لایەنە مرۆییەکەش ویژدانی ئازاری دەداتـ،.

ئەحمد زاویتەیی

باشە ئیسلامی ئەم ھەڵوێستەیان ھەیە لەگەڵ گەلانی دەوروبەر لەسەر بنەمای دینی ئایا توانیویانە ھەڵوێستی ئەو گروپانە و عەرەب بکێشێت بۆ کێشەی کوردی؟

د.محمد ڕەوف

کاک ئەحمەد لایەنی دینی لەمرۆڤدا و وە باوەڕی ئیمانی ئینجا لایەنی ڕێکخستن و ڕێکخراوەیی کاریگەریەکان لەسەر مرۆڤ بەڕێژەی کەم دروست دەکات ئەوەی کەوا فکری نزیکترە لەحەماس کە ئێستا خاوەنی کێشەکەیە ھەڵوێستی ڕوونتر و جدیتر و توندترە ئەوەی کەوا لەخواری ئەوانە بەڕێژەیەک دێتە خوار تا دەگاتە موسڵمانێکی ئاسایی کە باب و باپیری کاتێک چۆتە حەج لە ١٩٦٥ھەموو حاجیەکی کورد چۆتە بیت المقدس حەجی خۆی لەوێوەوە سەرەتا کردووە دواتر چۆتە مەدینە ئینجا چۆتە مەککە لەساڵی ١٩٦٧حاجی کورد ناچێتە چونکە لەوساڵە بەدواوە ئیتر تەواو ئیسرائیل سەیتەرەی کرد بەسەر قودسدا و لەژێر دەسەڵاتی جیھانی ئیسلامی نەماوە ئەو باکگراوندە لەناو کورد ھەر ماوە و ساڵانە و ھەفتانەش باسی قودس یەکەمین زێدی نێردراوان و پێغەمبەرانی خوا سەلامی خوایان لێ بێت وە شوێنی ھەموو ئاینەکانە و ھەموو پێغەمبەرەکان سەلامی خوایان لێ بێــــت قودسیەتێکی لە شعوری مرۆڤی موسڵمان دروستکردووە مرۆڤیش لەڕووی سۆزدارییەوە ھەمیشە وەلائی بۆ ئەو شتە ھەیە کە بەپیرۆزی دەزانێت وە ناتوانێت خۆی بگرێت لانی کەم بە نزا بەھەرچیەک کە پێی بکرێت خێربێت ھەڵوێست دەردەبڕێت ئەمە ئەم ڕێژەییە شتێکی نۆڕماڵە ڕوودەدات و ئەگەر ھەبوو وە ئێستاش بەردەوامە،.

ئەحمەد زاویتەیی

مامۆستا پرسیارەکەی من ئەوەبوو ئایا ئیسلامیەکانی کوردستان توانیویانە ھەڵوێستی فەلەستین و عەرەب لەپێناو کێشەی کورد کێش بکەن؟

لەبەرئەوەی پەیوەندی ئەوان وەک باکگراوندێکی ئیسلامی لەگەڵ ئیسلامی عەرەب نزیکترن ؟

د.محمد ڕەوف

کاک ئەحمەد پێش ئەوەی ئەم کێشە گەرمانەش ڕووبدەن ئیسلامیەکانی کوردستان درێغیان نەکردووە لەوەی کە سۆزی عەرەب و ئیسلامی عەرەب ڕابکێشێت بۆ دۆزی کورد من شتێکم لەبیرە ئێستا لێرە ئەیگێڕمەوە مام جلال بەڕەحمەت بێت یەکەمجار کە لەگەڵ بزوتنەوە تێکەڵ بوون بزوتنەوەی ئیسلامی ئەم قسەیەم لەبیرە دووجار کردی جارێک بۆ بزوتنەوە جارێکیش دوای بزوتنەوە کە یەکگرتوو دروست بوو ئێوە زەروربوون لەم بزوتنەوە کوردیە شۆڕشەببن بۆ ئەوەی بتوانن عەرەب و جیھانی ئیسلامی باوەڕپێبکەن بۆ کێشەی ئێمە،.

بەویژدانەوە بڵێم بزوتنەوە کە دەستی پێکرد بەیانناتی ژمارە ١ و ٢و ٣ یان ھەمووی لەسەر کێشەی کوردی بوو ھەتا ھەندێ قۆناغیش باش ڕۆیشت کە یەکگرتووی ئیسلامی دروست بوو لەیەکەم کۆبونەوە و دووەم کۆبونەوە مام جلال گوتی ئێستا کاتی ئەوەیە ئێوە بتوانن ئیسلامیەکانی جیھان بەتایبەتی ئیخوان باوەڕیان پێبھێنن بەکێشەی کوردی،. ئێمە ھیچی ترمان لەئێوە ناوێت ھیچ ئەرکێکی تر بۆ ئێوە بەقەد ئەو ئەرکە بۆ گەلی کورد گرنگ نیە یەکگرتوو ھیچ کات درێغی کرد لەسەرخستنی ئەم کارە و خۆم یەکێک بووم بەردەوام لەوەفدەکان بووم زۆریش تێیدا ماندووبوو ھەتا متمانەی ھەموو ئیخوانی جیھانی بەدەست ھێنا کە باوەڕبھێنن بەوەی کێشەی کورد کێشەیەکی یاساییە وە فیدرالیەتیش چارەسەرێکی یاساییە بۆ کێشەی کورد ئایا ئەمە بەھەڵوێست وەرناگیرێت ئایا ئەمە بەئیش وەرناگیرێت ئنجا نێوانی ئیسلامیەکان ئەو ئیسلامیانەی کوردستان کە کۆنگرە بەستراوە لەتورکیا و لەمیسر و ھەتا لەئەوروپا کە کۆبونەوە کراوە بەشداربوون و قسەی خۆیان کردووە،.

ئەحمەد زاویتەیی

مامۆستا باسی خالید مەشعەلت کرد ئێستا بەرنامەیەکی ترمان ھەیە بەناوی کورد لەڕوانینێکی ھاوچەرخدا چاوپێکەوتن دەکەین لە K٢٤  لەکەسانی کاریگەر لەجیھانی عەرەبی لەئیسلامی بگرە تا عەلمانی و چەپەکانیش و ھەتا مارکیسی تێدایە و کاتێک قسە بۆ کوردستان٢٤ دەکەن ھەڵوێستی ئەوان لەبەرژەوەندی کورددایە ئینجا کە بیردەکەیتەوە و دەپرسیت بۆچی کاریگەری ئەو ھەڵوێستانە ھیچ دیارنیە لەسەر ڕای گشتی عەرەبی ئایا ئەوە کەمتەرخەمی کوردە کە کاریان نەکردووە لەسەر قوڵایی بیری عەرەب و لەسەر نوخبەی عەرەبی ؟

د.محمد ڕەوف

ئەزانی کورد بەدرێژایی مێژوو لەدوو شت ھەژار و دەست سپیە بەبازاڕکردنی خۆی و کێشەکەی دیراساتی قوڵیش ھەیە کەبەرھەم خۆی و ناوخۆی ناکات بەدرێژایی ژیانی ئەو دوو ھونەرە نازانێت بۆ نمونە ئیسلامی و عەلمانی وەکو یەک ھەژارین چۆن من ئێستا نمونەت بۆ دێنمەوە ھەژاریەکەمان فەرھەنگیە کلتوریە نایزانین فێری نەبووین ئێمە گەلێکین ھیچ کات سەقامگیر نەبووین لەبەرئەوە لاواز و ھەژارین بۆ نمونە ئێمە لە ١٩٩٢ ھەتا ئێستا خاوەنی حکومەت و دەسەڵات و پارە و ئیمکانیەتی خۆمانین چەند کۆنگرە بەستراوە تاوەکو عەرەب لەجیھانی عەرەبی و ئیسلامی بھێنرێتە ھەولێر بۆ کێشەی کوردی تائێستا نەکراوە لەکاتێکدا پێویست بوو ھەر سێ ساڵ جارێک عەرەبی دنیا کۆبکرێتەوە و لەھەولێر کۆنگرەیەکیان بۆ بگیرێت لەسەر کێشەی کورد چەندجار کراوە،.

ئەوە ھیچ نەکراوە بۆ دەرەوە چەندجار توانیویانە سێ ساڵ جارێک پێنج شەش ملیۆن دۆلار ببەن لەیەکێک لەو دەوڵەتە عەرەبیانە کۆنگرەیەک بکەن لەسەر کێشەی کوردی ئەوەش نەکراوە یاخود یەک دیالۆگی عەرەبی کوردی لەمیسر لەساڵی ٢٠٠٢ بوو یان ساڵی ٢٠٠١ بوو کۆتایی پێھات بوو ھیچی تر نەکرا ھیچ ناکرێت ئێمە وەکو گەل وەکو ھەموومان ئیسلامی و عەلمانی و نەتەوەیی نیشتیمانی کەم بەرھەمین و کەم زمانزانین و کەم قەڵەمین ھاوڕێیەکم ھەیە کوردە بەناسنامەی دانمارکیە بەقەومی کوردە و بەزانایەکی زۆر گەورەیە پەرتوکێکی گرنگی نوسیوە لەسەرئاستی دانمارک و سەنگافورە و ئەمریکا بۆیان چاپکردووە و کورد ھەر لێشی ناپرسێتەوە و ئەڵێت لەبەریتانیەکم پرسی ھاوڕێم بوو گووتم بۆچی دەوڵەتتان بۆ جوو دروست کرد بۆ کوردی ناکەن ؟

گوتی یەک وەڵامی دایەوە جوو قەڵەمی ھەیە ئێوە نیتانە تا قەڵەمت نەبێت زمانت نیە تا زمانت نەبێت جیھان ناتناسێـت و توانای بەبازاڕکردن نیە ،.

ئەحمەد زاویتەیی

تاریق سویدان یەکێک بوو لەوانەی ئێمە چاوپێکەوتنمان لەگەڵی کرد گوتی تائێستا من میدیای کوردیم نەدیوە بێت قسەم لەگەڵ بکات باسی کێشەی کوردی بکەین لەھەولێر میوان بووم زۆر گەڕام میدیایەکی کوردیم دەست نەکەوت بەعەرەبی قسە بکات باسی کوردی بۆ بکات،.

گوتی میدیای کوردی دەبێت بەزمانی عەرەبی قسەبکات تاوەکو کێشەی کورد بەدروستی بگاتە عەرەب،.

بەڕێزت دەتەوێت باسی ئەو خاڵە بکەیت کە کورد نەیتوانیوە بگاتە قوڵایی ھەرچەندە کۆنفرانس کراون و کەمن چەند مانگێک پێش ئێستا کۆنفرانسێک کرا خۆم بەشداریم تێداکرد لەسەر کوردی فەیلی چەندین نوخبەی عەرەبی لەجیھانی عەرەبی بەشداربوون تێیدا ھەڵوێستی ئەوان زۆر باش بوو دەرھەقی کورد کاتێک قسەیان دەکرد ڕاستە کورد زۆر پێویستیان بەوەیە کۆنفرانسی زیاتر بکەن ھەروەھا لەکۆنفرانسێکی تر لەدەوحە خۆم بەشداربووم لەسەر کێشەی کوردی بەڵام ڕاستە ژمارەی کۆنفرانسەکان لەئاست چاوەڕوانیدانین،.

 

ئایا ئەو شەڕەی لەغەززە ھەیە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ھەیە چاوەڕوانکراوە بەرفراوانترببێت و ئەگەر شەڕەکە بەرفراونتربوو ئێران و تورکیا و میسر و سوریا و لوبنان ھاتنە ناو شەڕەکە ئەوە چ کاریگەریەک لەسەر ھەرێمی کوردستان دەکات ؟ دەبێت لەو کاتە ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان چی بێت؟ ھەڵوێستی بەغدا و تاران و دیمەشق و بەیروت ڕوونە ھەڵوێستی تورکیاش ئەگەر زۆر ڕوون نەبێت ڕەنگە لەدواڕۆژدا ڕوونترببێت؟

د.محمد ڕەوف

ئێمە لەو بابەتانە ئەرێنی یاخود نەرێنی سەیری بابەتەکە بکەین ئەوە خەتەرە ئێمە ڕۆژانە سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان کە ئێستا دەوامی نیە ئەگەر لە کۆبونەوە نێودەوڵەتیەکان قسە بکەن و لێیان بپرسن ئێوە ھەڵوێستتان چیە ئەڵێن ئێمە بەشێکین لەعێراق ،.

ووشەی ئێمە بەشێکین لەعێراق واتای چی دەستوری و قانونی ووتاری سیاسی و ئەمنی و سەربازی من بەشێکم لەعێراق لەبەرئەوە ھەڵوێستی بەغدا چۆنە ئەمڕۆ ئەبێت ھەڵوێستی ھەرێم وابێت چونکە بەشێکە لەعێراق ئەوە یەک دووەم ئایا کوردستان ئەتوانێت پەیامێکی جیاوازی لەتورکیا و سوریا و عێراق و ئێران ھەبێت لەکاتێکدا ئەمانە بچنە شەڕێک لەگەڵ ئیسرائیل ئێمە ھەر دەبین بەژێر دەبابەوە شارمان نامێنێت بەپێوە،.

ئەحمەد زاویتەیی

ھاوپەیمانی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا دەبێت چۆن بێت ئەگەر ھاتوو شتێکی وا ڕوویدا؟

د.محمد ڕەوف

ئەو وەختە شتێک نیە لای ئەمریکا ناوی کورد و ھەرێم بێت کێشەکە ئەوەندە گەورە دەبێت لەئاستی جیھاندا دەبێت ئەمریکا ھەر ناپرژێتە سەر کورد و ھەرێمی کوردستان،.

ئەحمەد زاویتەیی

وەک پێگەیەک بۆ ئەمریکا؟

د.محمد ڕەوف

ئەوە پێگەنیە بۆ ئەمریکا شەڕی گەورەی ئەمریکا لێرەنابێت شەڕی گەورەی ئەمریکا ئەو بۆچی کەشتیگەلی ھێناوەتە دەریای سپی ناوەڕاست ئەو لەوێوەوە شەڕەکانی خۆی دەکات و ئەو لەدەریای سورەوە شەڕەکانی خۆی دەکات و ئیشی لێرە نیە ئەو لەزەریای ھیندیەوە شەڕدەکات،.

ئەو پارچە زەویەی کوردستان پڕی مشتێک ئەبێت نابێت خۆمانمان لێ بگۆڕێت ئێمە لەسەر زەوی ئەگەر نەخشەکە دووربخەیتەوە عێراقیش تێدا جێنابێتەوە نەک کوردستان،.

ئەحمەد زاویتەیی

ئەمریکا تائێستا لەھەرێمی کوردستانە و لەڕۆژئاوای کوردستانە و ھێزی سەربازی زۆری لێیە و گەورەترین کونسوڵیەی دروست کردووە لەھەرێمی کوردستان،.

د.محمد ڕەوف

ڕاست دەکەیت ئەوە بۆ ھاوسەنگکردنی ھەرێمایەتی بۆ ئامانجێکی داھاتووی خۆی لەکەشێکی ئارامدا نەک بۆ کێشەیەکی گەورەی وەکو ئیسرائیل ،.

ئەگەر ئیسرائیل و فەلەستین ، ئەگەر عەرەب و تورک ، ئوممەتی ئیسلامی کێشەکە گەورەبوو بوو بەشەڕێکی نیمچە شەڕی جیھانی ئەو وەختە ئەمریکا کوردستانی بیرنامێنێت و ئەو وەختە سوپای عێراقی لەبەغداوە دێت لەکوردستانەوە ئەڕوات بۆ سوریا شەڕ دەکات کورد دەتوانێت بڵێت ڕێگات لێدەگرم ئەتوانێ؟!

٥٠٠ دەبابەی عێراقی و سەدان فڕۆکە و ھەلیکۆپتەری بێت بەناو ھەولێردا لەڕۆژئاوای کوردستان بڵێت ئەچم شەڕدەکەم لەگەڵ ئەمریکا!!!

ئەگەر ئەم کێشانە گەورەبوو کوردستان بەچی ئەتوانێت ڕێگا بگرێت بێگومان ناتوانێت،.

ئەوکاتە چی ڕوودەدات بێگومان سوپای ئەمریکی لەعێراق دادەبەزێت شەڕ دەکات و خۆنایەت شەڕێکی بچوک بکات شەڕێک ئەکات لەبەرامبەر ھێزی عێراق و ئێراندا!!!

کورد لەوێداچیە ھێزەکەی چیە ؟ تواناکەی کامەیە؟

ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە کە تاکە تاکەی کورد بیری لێدەکاتەوە و خەیاڵ پڵاوی بۆ دەکات ئەمە زۆر دوورە لەو دۆخەی ئەگەر شەڕ گەورەبوو!!!

ئەحمەد زاویتەیی

بیرکردنەوەیەکی تر ھەیە دەڵێت چەند دەوروبەری ئێمە ئارام بێت و بێ شەڕ بێت چاوی بەغدا لەسەر ھەرێمی کوردستانە و ئەو دەسکەوتانەی لەھەرێمی کوردستان ھەیە لێی وەربگرێتەوە و کەمی بکاتەوە؟

بەپێچەوانەوە چەند شەڕو ئاژاوە لەدەوروبەر ھەبێت چاوی بەغدا لەسەر ھەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە؟ ھەندێکی تر دەڵێن ئەم دۆخە زیاتر لەبەرژەوەندی ھەرێمی کوردستانە؟

یاخود ئەگەر گۆرینی سنور دروست بوون ئەوەش لەبەرژەوەندی ھەرێمی کوردستانە و گەلێک جاران شەڕی دەوروبەر لەبەرژەوەندی کورد بووە وەکو شەڕی کوێت؟

کە جیھان ھات دژی بەغدا شەڕی کرد لەئەنجامدا کورد قازانجی کرد ؟

د.محمد ڕەوف

ئاخر پرسیارەکەت پێنج پرسیاری تێدا بوو جا من کامیان وەڵام بدەمەوە؟

ئەحمەد زاویتەیی

بەپێکەنینەوە وەڵا وەڵامی ھەموویان بدەوە؟

د.محمد ڕەوف

پێنج زۆر قورسە وەڵامی پرسیارەکان یەک یەک دەدەمەوە بەشێکی قیاس مع فائق بابەتی کوێت بابەتێکی زۆر جیاوازە کە لەبەرژەوەندی کورد بوو ئەوان ھاتن شکستیان بەڕژێمی سەدام ھێنا لەکوێت و ئەنجامەکەی لەبەرژەوەندی کورد بوو لەدوای کۆڕەوی ملیۆنی بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی لێکەوتەوە بوو بەخێر بۆ کورد ئەوە پێوانە ناکرێت لەگەڵ دۆخی ھەرێمی زۆر ھەڵەیە،

کێشەیەکی تر ھەیە ھەرلەکۆنەوە ئەگوترێت خێری من لەشەڕی خەڵکی تردایە واتا وەختێک من خێر دەکەم کە دوژمنەکانم لەشەڕدابن و ھەموو جارێک ئەم ھاوکێشەیە وانیە ئێستا من وێنەی دۆخە ڕاستەقینەکە بۆ بەڕێزت و بینەران ڕووندەکەمەوە لەساڵی ٢٠٠٣ ھەتا ٢٠١٣ واتا ١٠ساڵ ،.

١٠ساڵی ڕێک ئەم ناوچەیە ئارام بووە ئێران و تورکیا ئارام بوون و سوریاش ئارام بوو عێراقیش بەشەکەی ئێمە ئارام بوو ھەرچەندە کێشەی ناوخۆیی لەنێوان سوننە و تیرۆر ھەبوو پارەیەکی زۆر بۆ کوردستان ھات و گەشەیەکی باشی کرد و خەڵک بوژایەوە و ماڵ و سەیارەی باشی کڕی و بەھەزاران کەس بوویتە ملیۆنەر ئەوان لەئاشتیدا بوون کە ئێمە گەشەمان کرد،.

ئەحمەد زاویتەیی

مامۆستا نابیت ئەوەشمان بیربچێت شەڕی قاعیدە ھەبوو شەڕی مقاوەمەی عێراقی لەگەڵ ئەمریکیەکان ھەبوو لە ٢٠٠٣ تا ٢٠١٣ عێراق ھەمووی نائارام بوو بەس ھەرێمی کوردستان ئارام بوو شەڕی تێدانەبوو،

د.محمد ڕەوف

من باسی ژینگەی ھەرێمایەتی دەکەم بەتەنیا باسی عێراقم نەکردووە پرسیارەکە لەپرسیاری پێش ئەوەوە ھات ئەگەر ئەم ناوچەیە تێکچێت و ئەگەر شەڕ لەنێوان دەوڵەتانی دراوسێی ھەرێم ڕووبدات ئێمە چیمان لێ بەسەردێت دەبابەتی تورکی داخلی کەرکوک دەبێت و دەبابەی عێراقیش داخل دەبێت تا زاخۆ ناوەستێت ئەگەر بڵێین جەنگی سارد لەنێوان تورکیا وئێران ھەبێت ئێمە قازانج دەکەین لەگەڵ ئەوەی ئەگەر ھەیە قازانج بکەین بەڵام لەجەنگی گەرمدا کە لەسەر زەوی بکرێت و ترسناک بێت ئێمە ئەبین بەژێر پێیوە لەبەرئەوەی ھێزی بەرگریمان نیە و پارێزبەندی یاسایی نێودەوڵەتیمان نیە تۆ کیانێکت نیە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەکو کوێت بێت بەرگریت لێبکات،.

کورد ئەو کیانەی نیە لەبەرئەوە ئێستا فەلەستین کیانی تەواو نیە لەبەرئەوەی ئەندامی چاودێرە لەنەتەوەیەکگرتووەکان بەس ئەندامی ڕەسمی نیە بزانە یەک دەوڵەت ئەجوڵێت بڵێت ئەچم بەرگری لێدەکەم ھەتا ووڵاتانی خاوەن ڤیتۆ وەک ڕووسیا و چین ئەڵێن بڕۆن ئێمە ڤیتۆ بەکاردەھێنین بڵێن ئەوە ئەندامی خێزانی نێودەوڵەتیە ئەچین بەرگری لێدەکەین نایکەن؟

ھێشتا نەبۆتە ئەندامی تەواو ئەوە دەوڵەتێک ١٥٨دەوڵەت دەنگی پێداوە ئێمە ھێشتا عێراقەکەشمان لەرزۆکە نەک خۆمان،.

ئەحمەد زاویتەیی

شەڕی فەلەستین لەچیەوە دەستی پێکرد لە کردارێکی حەماس دژی ئیسرائیل ھەندێ خەڵک ڕەخنە لەو کردارە دەگرن و دەڵێن ئەوە دەبێتە کارەسات لەسەر غەززە بەڵام ئێمە ئەگەر باسی ھەڵوێستی فەلەستینیان بکەین خەڵکی فەلەستین ھەیە ئیسلامیە ھەیە عەلمانیە ھەموو لایەنێکی تێدایە ھەموو یەک ھەڵوێستن کەس ڕەخنە لەحەماس ناگرێت ؟ ھەموویان دژی ئیسرائیل دەوەستنەوە و ڕەخنەی لێدەگرن ھەڵوێستی ھەموومان لەبەرژەوەندی غەززەیە من بەراوردی ئەم یەکدەنگیە بکەم لەگەڵ ڕووداوەکانی ساتی ڕیفراندۆم نەک ھەر ڕیفراندۆم گەلێک بڕیار لەکوردستان دەدرێن بەڵام ھێزی ئۆپۆزیسۆن لەکوردستان بەڵام پشتگیری بەغدا دەکات لەبەرامبەر ھەرێمی کوردستان و لەجیاتی ڕەخنە لەبەغدا بگرن؟ ھەموویان دەبنە فەیلەسوف و دژی ھەرێمی کوردستان لێدوان دەدەن ئایا ئەم گرفتە بەس لەناو ئێمەی کورددا ھەیە یەکھەڵوێست نەبین بەرگری لەیەکتری نەکەین بۆچی لەفەلەستین لەکاتێکدا کارەساتی گەورە بەسەر گەلی فەلەستین دێت وەک ڕووداوەکەی دوێنێ لەسەر نەخۆشخانەی مەعمەدانیە ٥٠٠ کەس گیانی لەدەستداوە کەس ڕەخنە لەحەماس ناگرێت ھەمووی ڕەخنە لەئیسرائیل دەگرێت؟ بەڵام لای ئێمەی کورد ھێزی ئۆپۆزیسیۆن نوخبەی کوردی ھەمووی بویە فەیلەسوف تا ڕەخنە لەھەرێم بگرێت یاخود لەکێشەی موچە و بودجە دووبارە ھەر ڕەخنە لەھەرێم دەگرن لێرەدا بەڕوونی دیارە کورد یەک ھەڵوێست نین بەرامبەر ئەو دۆخەی کەلەبەرامبەریان ڕوودەدات بۆچی؟

د.محمد ڕەوف

ئەویش دوو وەڵامی ھەیە،.

یەکەمیان ئەوەیە کە ئاستی ڕۆشنبیری فەلەستینی ھەتا گەلەکانی تر ئەوانەی لەشەڕی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەمدا ئەمریکا شەڕی لەگەڵ کردن لەت لەتی کردن ھەموویان یەکھەڵوێست بوون بەجیاوازی ئایدۆلۆجیەوە ئەوە پێی دەگوترێت ھۆشیاری نەتەوەیی بەشێکی تری پێیدەگوترێت ھۆشیاری سیاسی ئەگەر دینەکەشی بخەیتە پاڵ پێی دەگوترێت ھۆشیاری ئاینی ئەو ھۆشیاریە کامڵە ھێشتا لەناو کورد دابەشبووە کامڵ نەبووە خەڵکی کورد بەشێوەیەکی گشتی زۆری ماوە ئەو قۆناغانە تەواو ببڕێت لەڕووی دروستکردنی ھەژاری فەرھەنگی،.

ئەحمەد زاویتەیی

چ جیاوازیەک ھەیە لەنێوان کورد و فەلەستیندا؟ ئایا فەلەستین کۆنترن لەڕووی ھۆشیاریەوە وەک لەکورد؟

 

د.محمد ڕەوف

ھەموو فەلەستینیەک کێشەی فەلەستین بەھی خۆی و کوڕی و نەوەکانی دەزانێت وە ئەوخاکەی خوێنی لەسەر بڕژێت خوێنی خۆی و خاکەکەش بەپیرۆزدەزانێت کێشەی نیە ھەموو فەلەستینەک بەئیسلامی و عەلمانی و بەشەکانی تریەوە فەلەستین لای ئەو کێشەیە قودس لای ئەو پیرۆزە و کێشەیە ئەوە بابەتێکی گرنگە!!!

ھۆشیاری نەتەوەیی کوردیی لەو بوارە زۆر پێنەگەیشتووە دەبێت کارێکی زۆری بۆ بکرێت و زۆری ماوە ئینجا ھۆکاری زۆرە دیالۆگی خێرا لەنێوان نەتەوەییەکان و ئیسلامیەکان و عەلمانیەکان و ھەرکەس بەجۆرێکە ھیچ کاتێک دیالۆگی قوڵ لەنێوان ئێمەدا نەکراوە ئنجا وانەکراوە لەئەقڵی تاکی کوردا کەمن و ئەم خاکە یەک جەستەین و لەیەک دانابڕێین بۆمنداڵەکانیشم وایە لێرەوە ئێمە ئەبوایە ئەوە لەشۆڕشدا بکرایە شۆڕشی ڕۆشنبیری ھۆشیاری نەتەوەیی و نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەبێت بکەوێتە پێش شۆڕشی چەکداری لەسەر ئەو بنەمایە ئەبێت تۆ شۆڕشەکە بکەیت،.

ئەبوایە لەم حکومەتە ئەمە بکرایە زمان و زەوی و ئاین بەشێکی دانەبڕاون لەتۆی مرۆڤ تا ئەو ڕۆژەی ئەمریت ناتوانیت بەرگری لێنەکەیت چۆن و بەچ میکانیزمێک گەشەپێدان لەم بوارە لەناو کوردا لاوازە و پەرەی پێنەدراوە،.

ئەحمەد زاویتەیی

بۆچی ھەمیشە ڕەخنەکە لەحکومەت دەگیرێت خۆ ئەو خەڵکانەی لەدەرەوەی حکومەتن پترن لەوانەی لەناو حکومەتدان؟

د.محمد ڕەوف

بۆچی ڕوو لەحکومەت دەکرێت بۆ نمونە یابان و سەنگافورا چۆن دروست بوو یابان چل بۆ پەنجا کۆنگرەی گرتووە بۆ ئەوەی بزانێت خاڵی لاوازی لەکوێیە لەکۆتاییدا دۆزیانەوە لە پەروەردەدا لێرەدا دەردەکەوێت پەروەردەدا کاری کێیە کاری حکومەتە،.

سەنگافورا ساڵی سیەکان کاتێک مالیزیا دەریدەکات لەبەر گەندەڵی و فەسادی و برسیەتی کابرایەک دێت دەڵێت مامۆستا و قوتابی بدەن بەمن ھەموو سەنگافورا بۆ ئێوە ئەو سەنگافورایەی ئێستای دروست کرد ئەوە ئیشی کێیە سەرۆک وەزیرانێک کردی مالیزیاش ھەروەھا پەروەردە کاری حکومەتە ڕوو لەحکومەت کردن واتا ئیرادە و ھێز و توانایی مرۆیی و دارایی و داڕشتنی قانون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نوخبەی قەڵەم بەدەست بێبەری نین لەم ڕووداوانە و ئەرکانە ئۆپۆزیسیۆن بەشێک لەنوخبە ئەوروپیەکان حکومەت دروستی نەکرد نوخبەکان دروستیان کرد چوار سەدە کاریان تا ئەمڕۆیان دروستکرد سەرەتا ھەر کەنیسە بوو دواتر بوو بەھاوبەشی لەنێوان کەنیسە و سوڵتە دواتر ئەو نوخبەی ئەھلی فکر کاریگەریان دروستکرد و بڕیاری یەکلاکەرەوەیان ئەوەش دوای چوار سەدە ڕووکردنە حکومەت بابەتێکی زۆر ئاساییە ئێستاش درەنگ نەبوو دەبێت دەست پێبکات.

ئەحمەد زاویتەیی

بەڵام ھەندێ جار ڕەخنە لەحکومەت ڕاکردنە لەبەرپرسیارێتی؟

د.محمد ڕەوف

ئەوەش ھەڵەیە ئیتر ئۆپۆزیسیۆن بێت یان نوخبە یا گەل بەڵام ئەگەر حکومەت خۆی بکات بەخاوەنی کێشەکە لێرەدا پێویستە حکومەت بەرنامەی ھەبێت و بەسیستەم کاربکات یاخود باسی ڕیفراندۆم خەڵک ھەڵوێستی ھەبوو لێرەدا دوو قسەیە ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن ئەگەر سەرکەوتن ھەبوو منیش ھاوبەشتم ئەگەر دۆڕانی تیابوو ئەوا ھەر خۆت بەرپرسیارێتی بگرە ئەستۆ ئەوا یاسایە و بەدرێژایی مێژوو ھەروایە ئایا خەڵکی کوردستان لەڕیفراندۆم خاوەن ھەڵوێست بوو من بۆ مێژوو دەیڵێم خەڵکی کوردستان سەدا ٩٩ی کوردستان کە نەیاندەزانی ئەنجامەکە چی دەبێت و دڵنیانەبوون لەئەنجامەکەی دەنگیان پێدا ئەوە ھەڵوێستێکە دەبێت بۆ خەڵکی کوردستان بنوسرێتەوە بەڵام دوایی تاک تاک لەخەڵکی کوردستان ڕەخنە لەبارودۆخەکە ئەگرن خەڵک دژی ڕیفراندۆم نەبوو بەڵکو دژی بێ زانیاری و ھۆشیاری نەتەوەیی بوون دووەم کاتێک نێودەوڵەتی پشتی کەیسەکە نەگیرا باسەکە لێرەدایە ئەگینا وەکو ھەڵوێست کەس نەیدەزانی پشت بەچی دەبەسترێت ئەوە ئەسڵی باسەکەیە،.

ئەحمەد زاویتەیی

مامۆستا محمد ڕەوف زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە لەکاتی تۆمان گرت و کاریگەریت ھەبوو لەسەربەرنامەکەمان بینەرانی ئازیز سوپاس بۆ ئێوەش کە تائێستا بینەری بەرنامەکەمان بوون تا ئەڵقەیەکی تر خواتان لەگەڵ