سه‌دان خانه‌واده‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له خۆپیشاندانێكدا داوای ئازادكردنی رۆڵه‌كانیان له حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌دان خانه‌واده‌ی بارتمه ئیسرائیلییه‌كان داوا له حكومه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی رێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی دیكه‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كان و زیندانییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بگۆڕدرێنه‌وه.
رۆژنامه‌ی زه ئه‌ندیپێندنت "the Independent"ـی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌دان خانه‌واده‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كانی ژێر ده‌ستی حه‌ماس له ناوه‌ڕاستی ته‌لئه‌ڤیڤ خۆپیشاندانێكیان بۆ پشتیوانیكردن له‌و 136 بارمته‌یه ده‌ربڕیوه كه تا ئێستا له كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه به بارمته گیراون.
خۆپیشانده‌ران له خۆپیشاندانه‌كه‌دا داوایان له قه‌ته‌ر و میسر و حه‌ماس كرد بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكه‌ن و رێككه‌وتنێكی نوێ واژۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له بارمته ئیسرائیلییه‌كان ئازاد بكرێن.
خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاندووه، هه‌ر بارمته‌یه‌ك كه ئازاد ده‌كرێت چركه‌ساتێكی گه‌وره‌یه، بۆ پێویست ده‌كات دانوستان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بارمته‌كان ئازاد بكرێن.
خانه‌واده‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كان داوا ده‌كه‌ن هه‌ر چی زووه رۆڵه و كه‌سوكاره‌كانیان ئازاد بكرێن و ده‌ڵێن، هه‌ر كاتژمێر و هه‌ر چركه‌یه‌ك بۆ ئه‌وان ئه‌وپه‌ڕی گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه هیچ چركه‌یه‌ك له ژیانیان به‌بێ بیركردنه‌وه له رۆڵه و كه‌سوكاره‌كانیان تێپه‌ڕ نابێت و له خۆیان ده‌پرسن كه ئاخۆ ئێستا ده‌بێت ئازیزانیان له كوێ بن و چی بكه‌ن؟
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی زه ئه‌ندیپێندنت خانه‌واده‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كان پێیان وایه حكومه‌تی ئیسرائیل دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژ به حه‌ماس هه‌ڵبژاردووه، له كاتێكدا به‌و بژارده‌یه‌ی، به‌رپرسیاریه‌تی زیاتری بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان له ئه‌ستۆدا ده‌بێت.